سەردێری پرسیار:پرسیار: ئايا چەند دروستە بوک ببەیتە سالۆن؟ دەبینم خەڵێکی مولتەزیم ژن و کچیان دەبەن بۆ سالۆن جوانیان دەکەن، ئایا تا چەند ڕێگەپێدراوە لە دیندا؟

بەرواری دانان :2020-10-15 کۆدی پرسیار:2225

پرسیار:

پرسیار: ئايا چەند دروستە بوک ببەیتە سالۆن؟ دەبینم خەڵێکی مولتەزیم ژن و کچیان دەبەن بۆ سالۆن جوانیان دەکەن، ئایا تا چەند ڕێگەپێدراوە لە دیندا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەرەتا زانایان دەلێن ئەسل وایە کارکردن لە سالۆن دروستە، هەروەها کارکردن لە سالۆنی ئافرەتان ئەم دوو حالەتەیە:

حالەتی یەکەم: ئەگەر سالۆنکە بێ شەرعی و تاوانی تێدا نەبێت دروستە.

حالەتی دووەم: ئەگەر بێ شەرعی و تاوانی تێدا بێت نابێت حەڕامە.

بێ شەرعی و تاوانەکان وەک:

١- پیاو لە سالۆن کاربکات بۆ جوانکاری ئافرەتان.

٢- بینینی عەورەتی ئافرەت کاتی جوانکاری.

٣- بەکارھێنان و ڕەشاندنی بۆن بەسەر ئەو ئافرەتەی دەڕازێنرێتەوە، گومانی لەوەدا نییە ئەم بۆنە بۆ پیاوی بێگانە دەڕوات.

٤- برۆ کردن و لاشە کوتان.

٦- بڕینی قژ و بۆیاغ کردن بەشێوەیەک وەک ئافرەتانی کافر بێت.

دروستە بوک و ئافرەت بچنە سالۆن ئەگەر بێ شەرعی تێیدا نەبێت و جوانی خۆیان بۆ پیاوی بێگانە دەرنەخەن، بەڵام لەم سەردەمە زۆربەی سالۆنەکان بێ شەرعی تێدایە و زۆربەی ئەوانەی دەچن بۆ سالۆن جوانی خۆیان دەردەخەن، هەروەها زۆربەیان لەبەر ئەوە دەچن بۆ ساڵۆن هەتا جوانی خۆیان دەربخەن و خەڵک بییانبینن و وێنە بگرن، زۆربەی بوکەکانی ئێستا وێنەیان دەگیرێت و زۆربەی خەڵک دەیبینن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام