سەردێری پرسیار:ئایا فریشتەی ڕوح کێشان یەک فریشتەیە یان چەند فریشتەن؟

بەرواری دانان :2020-10-15 کۆدی پرسیار:2226

پرسیار:

پرسیار: ئایا فریشتەی ڕوح کێشان یەک فریشتەیە یان چەند فریشتەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن لە قورئانی پیرۆز هەندێک ئایەت هاتوون ڕوح کێشانی داوەتە پاڵ فریشتە، هەروەها هەندێک ئایەتی تر هاتوون ڕوح کێشانی داوتە پاڵ فریشتەکان نەک یەک فریشتە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ) [السجدة:١١].

لەم ئایەتە ڕوح کێشانی داوەتە پاڵ یەک فریشتە ئەویش (ملك الموت)ە.

خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِنَّ الذين تَوَفَّاهُمُ الملائكة ظالمي أَنْفُسِهِمْ) [النساء:٩٧].

خوای گەورە دەفەمووێت: (فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الملائكة يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ) [محمد:٢٧].

خوای گەورە دەفەرمووێت: (حتى إِذَا جَآءَ أَحَدَكُمُ الموت تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لاَ يُفَرِّطُونَ) [الأنعام:٦١].

زانایان دەڵێن ڕوح کێشان بە ملک الموت سپێردراوە، فریشتەکانی تر یارمەتیدەرن، بەڵگە:

عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ قَالَ: قال النبي صلى الله عليه وسلم : (إِنَّ الْعَبْدَ الْمُؤْمِنَ إِذَا كَانَ فِي انْقِطَاعٍ مِنْ الدُّنْيَا وَإِقْبَالٍ مِنْ الْآخِرَةِ ، نَزَلَ إِلَيْهِ مَلَائِكَةٌ مِنْ السَّمَاءِ بِيضُ الْوُجُوهِ، كَأَنَّ وُجُوهَهُمْ الشَّمْسُ، مَعَهُمْ كَفَنٌ مِنْ أَكْفَانِ الْجَنَّةِ وَحَنُوطٌ مِنْ حَنُوطِ الْجَنَّةِ، حَتَّى يَجْلِسُوا مِنْهُ مَدَّ الْبَصَرِ، ثُمَّ يَجِيءُ مَلَكُ الْمَوْتِ عَلَيْهِ السَّلَام حَتَّى يَجْلِسَ عِنْدَ رَأْسِهِ، فَيَقُولُ: أَيَّتُهَا النَّفْسُ الطَّيِّبَةُ اخْرُجِي إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ اللَّهِ وَرِضْوَانٍ.. فَتَخْرُجُ تَسِيلُ كَمَا تَسِيلُ الْقَطْرَةُ مِنْ فِي السِّقَاءِ، فَيَأْخُذُهَا، فَإِذَا أَخَذَهَا لَمْ يَدَعُوهَا فِي يَدِهِ طَرْفَةَ عَيْنٍ حَتَّى يَأْخُذُوهَا فَيَجْعَلُوهَا فِي ذَلِكَ الْكَفَنِ وَفِي ذَلِكَ الْحَنُوطِ، وَيَخْرُجُ مِنْهَا كَأَطْيَبِ نَفْحَةِ مِسْكٍ وُجِدَتْ عَلَى وَجْهِ الْأَرْضِ. فَيَصْعَدُونَ بِهَا ...) الخ، رواە ٲحمد (١٨٠٦٣)، والحديث صححه ابن القيم في "إعلام الموقعين" (١/٢١٤)، والألباني في "أحكام الجنائز" لاپەڕە (١٥٩).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فریشتەی ڕوح کێشان چەند یارمەتیدەری هەیە بۆ ڕوح کێشان لە لاشە هەتا دەگاتە گەروو، کاتێک گەیشتە گەروو فریشتەی ڕوح کێشان دەیکێشێت. خوای گەورە مردنی داوەتە پاڵ نەفسی خۆی، وە داوەتە پاڵ نێردراوەکانی، واتە: فریشتەکان، هەروەها داوەتە پاڵ ملك الموت.

هیچ دژی نییە لەنێوان ئەم ئایەتانە، مردنی دراوەتە پاڵ نەفسی خۆی چونکە بە فەرمانی خوای گەورە ڕوح دەکێشرێت، دراوەتە پاڵ فریشتەکان چونکە یارمەتیدەری فریشتەی ڕوح کێشانن، هەروەها دراوەتە پاڵ مالك الموت چونکە ڕوح کێشان بە ملک الموت ڕاسپێردراوە ئەو ڕوح لەلاشەی بەندە دەکێشێت). الشرح الممتع (٥/١١٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام