سەردێری پرسیار:حوکمی داخ کردن بۆ چارەسەر؟

بەرواری دانان :2020-10-18 کۆدی پرسیار:2230

پرسیار:

پرسیار: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (ولا يَكْتَوُونَ)، ئایا داخ کردن دروستە بۆ چارەسەر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە داخ کردن بکرێ بە ئاگر ئەگەر نەخۆش پێویستی پێی هەبوو، بەڵگە:

١-جابر رضي الله عنه قال: (رُمِيَ أُبَيٌّ يَوْمَ الأَحْزَابِ عَلَى أَكْحَلِهِ فَكَوَاهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ). رواه مسلم (2207).

٢- وما ثبت من أن سعد بن معاذ رضي الله عنه لما رُمي، كواه النبي صلى الله عليه وسلم. بمشقص (نوع من السهام) في أكحله.

٣- عن أنس رضي الله عنه، أن النبي صلى الله عليه وسلم كوى أسعد بن زرارة من الشوكة، رواه الترمذي وقال: حسن غريب.

هەروەها فەرموودە هاتوون پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم داخ کردنی خۆش نەویستووە، لەو فەرموودانە:

١-عن جابر رضي الله عنه قال: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِنْ كَانَ فِي شَيْءٍ مِنْ أَدْوِيَتِكُمْ أَوْ يَكُونُ فِي شَيْءٍ مِنْ أَدْوِيَتِكُمْ خَيْرٌ فَفِي شَرْطَةِ مِحْجَمٍ أَوْ شَرْبَةِ عَسَلٍ أَوْ لَذْعَةٍ بِنَارٍ تُوَافِقُ الدَّاءَ وَمَا أُحِبُّ أَنْ أَكْتَوِيَ). رواه البخاري (5683) ومسلم (2205)

٢- عن ابن عباس رضي الله عنهما أن النبي صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قال: (الشِّفَاءُ فِي ثَلاثَةٍ فِي شَرْطَةِ مِحْجَمٍ أَوْ شَرْبَةِ عَسَلٍ أَوْ كَيَّةٍ بِنَارٍ وَأَنَا أَنْهَى أُمَّتِي عَنْ الْكَيِّ). رواه البخاري (5681). هەروەها فەرموودە هاتووە مەدحی ئەوانەی کردووە کە داخ کردن بە ئاگر ناکەن، لەوانە:

عمران بن حصين في السبعين ألفاً الذين يدخلون الجنة بغير حساب، (الَّذِينَ لا يَكْتَوُونَ). أخرجه البخار ي (6541) ومسلم (218).

وفي حديث عمران بن حصين رضي الله عنه: أن الملائكة كانت تسلم عليه، لأنه لا يكتوي، فلما اكتوى تركت السلام عليه، فلما ترك الاكتواء عادت تسلم عليه" رواه مسلم (1226)

سەبارەت بەو فەرموودانەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم داخ کردنی کردووە بەڵگەن لەکاتی پێویستی دروستە، ئەگەر پێویست نەبێت باشتر وایە تەرک بکرێت، هەندێک دەڵێن هۆکاری کەڕاهەتی ئەم داخ کردنە ئازاردانی نەفسی تێدایە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داوای داق کردن لە کەس ناکەن، مانای اکتوی: داوا کردنی ئەوەیە کە داقی بۆ بکرێ، ئەمەیان وەک ئەم وتەیە: "ولا یسترقون" بەڵام سەبارەت بە داق کردنی لە حوکمەتەوە، داوا کردنی داق کردنی بە ئاگر زەلیلی تێدا نییە، چونکە ئەمەیان لە حوکمەت تەرخان کراوە و پاداشت لە حوکمەت وەردەگرێت، چونکە ئەم داوا کردنە تەنھا بۆ ئەوەیە کە پێویستیم بە داق کردن ھەیە نەک داوا لەکەسەکە بکات و زەلیل بێت بۆی). القول المفید.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (بەکارھێنانی داق کردن له کاتی پێویستی دا وەک چارەسەر ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەر داوات لە کەسێک کرد باش نییە، چونکە داواکردنە لە خەڵک، ھەروەھا داق کردن خۆی لە خۆیدا باش نییە، چونکە سزا دانی تێدایە بە ئاگر). إعانة المستفيد (١/١٢٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام