سەردێری پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت داوای تەلاق بکات لە پیاوی ئەگەر کێشەی جنسی هەبێت؟

بەرواری دانان: 2020-10-19 کۆدی پرسیار: 2232

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ئافرەت داوای تەلاق بکات لە پیاوی ئەگەر کێشەی جنسی هەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ئەگەر پیاو نەتوانێت جووت ببێت لەگەڵ ئافرەت پێی دەڵێن (العنین)، ئافرەت بۆیە هەیە داوای فەسخ بکات، قازی نابێت یەکسەر نیکاحەکە فەسخ بکات بەڵکو ساڵێک دوا دەخات، پێچەوانەی عەیبەکانی تر کە فەسخ کردن دوا ناخات.

ئەگەر پیاو لەگەڵ خێزانی خۆی جووت بوو ئەگەر جارێکیش بوو بە (العنین) حساب ناکرێت.

ئەگەر ئافرەت بزانێت نەتوانینی جووت بوون لەبەر هۆکارێکە، وەک ئەوەی پیاوەکەی بچووکە زۆر گەورە نەبووە یان نەخۆشە ئومێدی چاک بوونەوەی هەیە، لەم حالەتە نابێت ماوە بۆی دابنرێت بەڵکو چاوەڕێ دەکات.

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر ئافرەت دانی ناوە بەوە زەکەری پیاوی داخلی فەرجی بووە یەک جار، ئەوە وەسفی "العنین" لەسەر نامێنێت و بەوە حساب ناکرێت.

زۆربەی زانایان لەسەر ئەمەن، دەڵێن: هەر کاتێك جووت بوو لەگەڵ خێزانی خۆی، پاشان خێزانی بانگەشەی ئەوەی کرد ناتوانێت جووت بوون بکات، گوێ لە سکالاکەی ناگیرێت، ماوەشی بۆ دانانرێت، کە ئەمە وتەی: عطاء، وطاوس، والحسن، ويحيى الأنصاري، والزهري، وعمرو بن دينار، وقتادة، وابن هاشم، ومالك، والأوزاعي، والشافعي، وإسحاق، وأبو عبيد، وأصحاب الرأي ...

جووت بوون ئەوەی لە (العنین) دەری دەچوێنێت ئەوەیە سەری زەکەر داخلی فەرجی ئافرەت ببێت، چونکە ئەحکامەکان پەیوەست بە جووت بوون پەیوەستە بەوە سەری زەکەر داخلی فەرج بێت، ئەمە جووت بوونی دروستە). المغني (7/ 204).

کەواتە ئەگەر لەگەڵ خێزانی خۆی جووت نەبووبێت ئەگەر یەک جاریش بێت، قازی دوای دەخات بۆ ساڵێک، ئەگەر جووت بوونی هەر نەکرد نیکاح فەسخ دەکرێت.

فەسخ بە تەلاق حساب ناکرێت، هەروەها عیدەشی لەسەر، وەک عیدەی تەلاقە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، ئەویش سێ حەیزە لەسەر وتەیەک، کاتەکەشی ئەو کاتەی قازی حوکمی فەسخ دەردەکات دەست پێ دەکات، وتەیەکی تریش هەیە دەڵێت عیدەی یەک حەیزە.

ئەگەر پیاو جنسی لاواز بوو، وە ئافرەت زیانی بەربکەوێت لەبەر ئەمە، ئەوە دروستە ئافرەت داوای تەلاق بکات یان خولع، ئەگەر تەلاق درا عیدەی سێ حەیزە یان سێ طهر لەسەر وتەیەک، ئەگەر خولع بوو عیدەی یەک حەیزە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

هەندێک جاریش پیاو ساغ و سەلامەتە، بەڵام ناتوانێت بچێتە لای خێزانی خۆی لەسەر سیحر یان جنۆکە دەستی لێ وەشاندووە، یان لەبەر چاو، لەم حالەتە دەبێت ڕوقیەی شەرعی بکات، ئەگەر هەر سوودی نەبوو ئافرەت دەتوانێ داوای جیابوونەوە بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام