پرسیار: زۆر کەس نوێژ دەکات کاتێ کە کۆتا ڕۆژی عادەیە، خۆی دەشوات دوای چەند سەعاتێ پاشماوەی خوێنەکە دەبینێ دووبارە، ئایا نوێژ و ڕۆژووی دروستە؟
وەڵام: پاشماوە دوای حەیز زەرداو و لێلاوە، بینینی زەرداو یان لێلاو دوای سوری مانگانە بە سوڕی مانگانە حیساب ناكرێت، بەلگە:
عن ٲم عطیة رصی الله عنها قالت: (كنا لا نعد الكدرة والصفرة بعدالطهر شیئا) رواە البخاری (۳۲۹)، و ابو داود(۳٠۸).
واتە: لە ئوم عەتییە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ئێمە لێلاو زەردانی لە دوای پاك بوونەوە بە هیچمان دانەدەنا، واتە بە سوری مانگانەمان حیساب نەدەكرد).
الكدرة: هی اللون الأحمر الذي یذهب الي سواد، والمراد أن الدم یكون متكدرا بین الصفرة والسواد.
واتە: لێلاو، رەنگیكی سۆرە بەرەو ڕەش مەبەست پێی خوێنێكی تێکەل بووە لە نێوان زەرد و رەش دایە.
الصفرة: هی اللون الأحمر الذی یمیل إلی البیاض والمراد: أن تری الدم الأصفر كماء الجروح.
واتە: زەرداو، رەنگیكی سۆرە بەرەو سپی، مەبەست پێی بینینی زەرداتی یە وەك ئەو ئاوەی لەبرین دەردەچێت.
خاوەن كتێبی عون المعبود دەلێن: (خطابی دەفەرمووێت: جیاوازی هەیە لە نێوان خەڵك سەبارەت بەلێلاو و زەرداو دوای پاك بوونەوە، نقل كراوە لە عەلی خوا لێ رازی بێت كە بە حیض حساب ناكرێت و وە واز لە نوێژ ناهێنێت، وە دەست نوێژ دەگرێت و نوێژ دەكات). عون المعبود (١/٣٦٧).
ابن باز ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر لێلاو و زەرداو هات دوای پاك بوونەوە لە سوڕی مانگانە ئەوا بەسوری مانگانە حیساب ناكرێت، بەلكو حوكمی استیحاضەی هەیە). مجموی فتاوی ابن باز (١٠/٢٠٧).
بەڵێ نوێژ و ڕۆژووی دروستە، چونکە زەرداو و لێلاو بە حەیز حساب ناکرێت دوای حەیز، بەڵکو حوکمی ئیستیحازەی هەیە.