پرسیار: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێویستی بە بەرگری ئێمە نییە، ئایا ئەمە ڕاستە؟
وەڵام: ئێمە بەرگری لە پێغەمبەری خوا دەکەین صلی اللە علیە وسلم ئەمە دین و بیروباوەڕی ئێمەیە، موسلمان دەبێت پێغەمبەری خوای خۆش بوێت زیاتری هەموو دروستکراوەکان، چۆن دەبێت بەرگری لە خۆشەویست ترین کەس نەکەیت؟!، هەروەها ئەمە داخلی فەرمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لە خراپە دەبێت، هەروەها تەعن دان لە پێغەمبەری خوا کوفر موسلمان ئەگەر لەسەر ئەمە هەڵوێستی نەبێت ئەی لە چی هەڵوێستی دەبێت؟! موسلمان ئەگەر بەرگری لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەکات ئەی ئیمان و بیروباوەڕ یعنی چی؟!
خوای گەورە دەفەرمووێت: (قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ) [التوبة:٢٤].
واتە : خوای گەورە دەفەرمووێت: (ئەی پێغەمبەر بڵێ ئەگەر:
(١) باوانتان.
(٢) وە مناڵەکانتان.
(٣) وە براکانتان.
(٤) وە ھاوسەرەکانتان.
(٥) وە کەسەکانتان بە گشتی.
(٦) وە سەروەت و سامانێک کە کۆتان کردۆتەوە و تیایدا ماندوو بوون.
(٧) وە بازرگانیەک کە دەترسن بازاڕی بشکێت.
(٨) وە خانووەکانتان کە لێی ڕازین، یان خانووی وڵات و نیشتمان و شارەکانتان.
جا ئەگەر ھەریەکێ لەو شتانە لاتان خۆشەویستربێ لە شوێنی کەوتنی فەرمانی خوا و پێغەمبەرەکەيی و ھیجرەت و جیھاد کردن لە ڕێگەی خوادا، ئەوا چاوەڕێ بکەن ھەتا خوا فەرمانی خۆی دەنێرێت، خواش ھیدایەتی ئەو قەومە فاسقە نادات).
عن أنس رضي الله عنه، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (لا يؤمن أحدكم حتى أكون أحب إليه من ولده ووالده والناس أجمعين) أخرجاه.
واتە: لە ئەنەسی کوڕی مالک دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھیچ کەسێکتان ئیمان ناھێنێت ھەتا منی زیاتر خۆش دەوێت لە مناڵەكانی و باب ودایک و ھەموو خەڵکی).
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: (من ردّ عن عِرْض أخيه المسلم، كان حقاً على الله عز وجل أن يردّ عنه نار جهنم). أخرجه أحمد، والترمذي وحسنه، وابن أبي الدنيا، والطبراني، وابن مردويه، والبيهقي في الشعب من حديث أبي الدرداء رضي الله عنه.
ئەگەر ئەمە سەبارەت بە حەقی خەڵک بێت، ئەی دەبێت حەقی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم چۆن بێت.
هەر کەسێک محمدی صلی اللە علیە وسلم خۆش بوێت دەبێت ئەوانەی خۆش بوێت کە محمدیان صلی اللە علیە وسلم خۆش دەوێت، وە هەر کەسێک ڕقی لێ ببێتەوە دەبێت ڕقت لێ بێتەوە، لەسەر ئەمە واجبە ڕقتان لەو کافرانە ببێتەوە ڕقیان لە پێغەمبەری خوایە.
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێویستی بە بەرگری ئێمە هەبێت یان نەبێت واجبە موسلمان بەرگری لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بکات، ئەم قسەیە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە بڵێی بەرگری لە پێغەمبەر مەکە صلی اللە علیە وسلم چونکە پێویستی پێی نییە، هەموو ئەمانە گومانی بێ دینەکانن دەیانەوێت موسلمانان لە دین دوور بخەنەوە، باشی ئەم ئومەتە بەسەر ئومەتەکانی تر ئەوەیە فەرمان بە چاکە دەکەن و نەهی لە خراپە دەکەن.