پرسیار: زۆر حەزم لە قوماشی پلینگە بۆ مەکسی ڕاستە دەڵێن نوێژی لێ نایەت؟
وەڵام: زانایان دەلێن نابێت مرۆڤ جل و بەرگێک لەبەر بکات وێنەی مرۆڤی لەسەر بێت یان ئاژەڵ، بەلگە:
عن أبي طَلْحَة رضي الله عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لا تَدْخُلُ الْمَلائِكَةُ بَيْتًا فِيهِ صُورَةٌ). البخاري (3226) ومسلم (2106).
واتە: لە باوکی تەلحە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (فریشتە داخلی ئەو مالە نابن کە وێنەی تێداییە).
زانایان دەلێن نوێژ کردن بەو جل و بەرگەی وێنەی لەسەرە دروستە و کەسەکەش تاوانبارە.
زانایانی اللجنە الدائمە دەلێن: (دروست نییە نوێژ بکەیت بە جل و بەرگێک وێنەی خاوەن ڕووحی لەسەر بێت ھی مرۆڤ یان بالندە یان ئاژەڵ یان ڕووح لەبەری تری، وە دروست نییە لەبەری بکەیت بۆ بێجگە لە نوێژیش، وە نوێژی دروستە ھەر کەسێک نوێژ بکات بە جل و بەرگێک وێنەی لەسەر بێت لەگەڵ ئەوەش تاوانبار دەبێ کەسێک کە زانستی ھەبێت بە حوکمی شەرعی، دروست نییە ناوی اللە لەسەر جل وبەرگ بنوسرێت، هەروەها نابێت بەو جلە بچێتە ئاو دەست چونکە بەکەم دانان و بێ ڕێزی تێدایە بەرامبەر ناوی خوا). فتاوى اللجنة الدائمة (6/179).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر نەزان بێت ئەوە ھیچی لەسەر نییە، ئەگەر بزانێت ئەوە نوێژی دروستە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت، ھەندێک زانا دەلێن: نوێژی بەتالە چونکە نوێژی کردووە بە جل و بەرگێک حەڕامە لەسەری) مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين (12/360).