سەردێری پرسیار:مرۆڤ لە شوێنێک بێت نوێژ کردن لەو شوێنە زەحمەت بێت لەبەر نەبوونی شوێنی پێویست بۆ دەست نوێژ ھەلگرتن ، ئایا دەتوانێ نوێژ جمع بکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:224

پرسیار:

پرسیار // مرۆڤ لە شوێنێک بێت نوێژ کردن لەو شوێنە زەحمەت بێت لەبەر نەبوونی شوێنی پێویست بۆ دەست نوێژ ھەلگرتن ، ئایا دەتوانێ نوێژ جمع بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ئەو نوێژانەی جمع دەکرێن ئەمانەن :

یەکەم / نوێژی نیوەڕۆ و عصر ، دەتوانی نوێژی نیوەڕۆ و عصر لە کاتی نیوەڕۆدا بکەی یان نوێژی نیوەڕۆ و عصر لە کاتی عصر دا بکەیت ھەردوو شێواز دروستە .

دووەم / نوێژی مغرب و عیشا ، دەتوانی نوێژی مغرب و عیشا لە کاتی مغرب دا بکەیت یان نوێژی مغرب و عیشا لە کاتی عیشا دا بکەیت ھەردوو شێواز دروستە .

نوێژی عصر لەگەڵ مغرب جمع ناکرێ ، وە نوێژی عیشا لەگەڵ بەیانی جمع نالرێ ، وە نوێژی بەیانی لەگەڵ نیوەڕۆ جمع ناکرێ .

مرۆڤ لە شوێنێک بێت نوێژ کردن لەو شوێنە زەحمەت بێت دوو ئەگەر ھەیە :

یەکەم / ئەگەر مرۆڤ گەشتیار بێت ، ئەوا گومانی تێدا نییە بۆ گەشتیار دروستە نوێژ جمع بکات ئەگەر عوزریشی نەبێت ، چونکە خودی گەشتەکە عوزرە بۆ نوێژ جمع کردن .

دووەم / ئەگەر مرۆڤ گەشتیار نەبێت ، ئەگەر عوزری ھەبێت دروستە نوێژ جمع بکات ، بەلام ئەگەر عوزری نەبێت لەسەر وتەی ھەندێک زانا دەتوانی جار جار جمع بکەی بەلام زۆربەی زانایان دەلێن نابێت بێ عوزر جمع بکەی .

کەواتە نوێژ جمع کردن تایبەت نییە بە سەفەر ، بەلام نوێژ کورت کردن تایبەتە نە سەفەر .

ئەگەر ئاو نەبێت تەیەموم دەکەیت لە جیاتی دەست نوێژ جا چ لە سەفەر بیت یان بێجگە لە سەفەر .

ئافرەت زۆر جار دەچێت بۆ بازاڕ پێش عصر یان دکتۆر وە ماڵی دوورە لە بازاڕ یان دکتۆر وە نابێتە مسافریش ئەگەر بچێت بۆ بازاڕ یان بۆ لای دکتۆر ، کاتێک دەچێتە بازاڕ نوێژ کردن بۆی زەحمەتە لەبەر نەبوونی شوێنی پێویست لەم حالەتە زانایان دەلێن دروستە نوێژ جمع بکات ھی عصر لەگەڵ نیوەڕۆ پێش ئەوەی بچێت بۆ بازاڕ یان مغرب لەگەڵ عیشا ، بەلام ئەگەر شوێنی گونجاو ھەبێت بۆ نوێژ کردن نابێت نوێژ جمع بکات دەبێت لە کاتی خۆی دا بکات .

عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ : (( جَمَعَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ الظُّهْرِ وَالْعَصْرِ ، وَالْمَغْرِبِ وَالْعِشَاءِ بِالْمَدِينَةِ ، فِي غَيْرِ خَوْفٍ وَلَا مَطَرٍ . قَالَ : قُلْتُ لِابْنِ عَبَّاسٍ : لِمَ فَعَلَ ذَلِكَ ؟ قَالَ كَيْ لَا يُحْرِجَ أُمَّتَهُ )) . أي : لا يدخل عليهم الحر ، رواە مسلم (705) .

واتە : ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی نیوەڕۆ و عصری جمع کردووە وە مغرب و عیشای جمع کردووە لە مەدینە نە ترس ھەبووە وە نە باران ، بە ان عباسم وت : بۆچی ئەمەی کرد ؟ وتی : بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەر ئومەتەکەی .

زانایان دەلێن نابێت ئاسانکاری بکرێت و لەسەر کەمترین شت نوێژ جمع بکەیت بە بەردەوامی ، چونکە نوێژ جمع کردن بێ عوزر بە بەردەوامی تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان ، بەلکو ھەندێک دەلێن ئەگەر بەردەوامیش نەبی لەسەر جمع کردن بێ عوزر ئەوا تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان و وە ھەندێک دەلێن نوێژیشی بە تالە .

عن أبي موسى الأشعري وعمر بن الخطاب رضي الله عنهما أنهما قالا : (( الجمع بين الصلاتين من غير عذر من الكبائر )) روى ابن أبي شيبة (2/346) .

واتە : نوێژ جمع کردن لە نێوان دوو نوێژ بێ عوزر تاوانێکە لە گەورەکان .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام