پرسیار: مانای (الم) لە سەرەتایی سورەت چییە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بەم پیتانەی سەرەتایی قورئان چەندین وتە هەیە، گرینگترینیان ئەم چوار وتەیەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەم پیتانە مانایان هەیە، هەروەها جیاوازی هەیە لەنێوان هاوەڵانی ئەم وتەیە لە دیارکردنی ماناکەیان، ئایا ئەمانە ناوی خوای گەورەن، یان ناوی سورەتن، یان ئاماژەیە بۆ ماوەی ئەم ئومەتە، یان مانای تر.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەمانە پیتی هیجائین هیچ مانایان نییە، کە ئەمە وتەی ڕازی و ابن تیمیە و ابن قیم و ابن کثیر و محمد رشید رضا و محمد الأمین الشنقطي و ابن عثیمینە،
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم پیتانە مانایان هەیە، بە شێوەیەکی بڕاوە دەڵێین مانایان هەیە بەڵام خوای گەورە زاناترە بە مانایان، چونکە ناکرێت قورئان دابەزێت هیچ مانای نەبێت.
چوارەم: هەندێک زانای تر وەستاون لەسەر ئەم پیتانە، دەڵێن: خوا دەزانێت مانایان هەیە یان نە، ئەگەر مانای هەبێت ئێمە نازانین ماناکەی چییە.
وتەی ڕاست وتەی دووەمە ئەم پیتانە هیچ مانایان نییە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ ئەوە قورئان لەم پیتانە پێك هاتووە هەر ئەو پیتانەن کە خەڵک قسەی پێ دەکات، ئەگەر تواناتان هەیە قورئانێک دروست بکەن وەک ئەم قورئانە، تەحەدی خەڵک دەکات کەس ناتوانێت هاوشێوەی قورئان بەڵکو یەک سورەت و یەک ئایەتیش ناتوانن دروستی بکەن، کەواتە حیکمەت لەمە بەدیارخستنی ئیعجازی قورئانە.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست "ن" و "ق" و "ص" پیتی هیجائین خوای گەورە هەندێک سورەتی بەمانە دەست پێکردووە، ئەمانە هەیە یەک پیتە و هەیە دوو پیتن و هەیە سێ پیتن و هەیە چوار پیتن و هەیە پێنج پیتن، لە پێنج پیت زیاتر نەهاتووە، لەسەرەتایی هیچ سورەتێک ئەم پیتانە باس نەکراوە ئیلا دوای ئەم پیتانە باسی قورئان کراوە، یان سوێندی پێ خواردووە یان خەبەری داوە سەبارەت بەو سورەتە، بێجگە لە سورەتی "کهیعص" و "ن" نەبێت دوای ئەم پیتانە باسی قورئان نەکراوە، ئەمە ئاگادار کردنەوەیە بۆ شەڕەفی ئەم پیتانە و گەورەی پلەیان، وتەی خوای گەورە و کتابەکەی لەم پیتانە پێک هاتووە، خوای گەورە قسەی کردووە بەم پیتانە بۆ پێغەمبەرانی دابەزاندووە، هیدایەتی بەندەکانی داوە بەهۆی ئەم پیتانەوە و ناو و سیفەت و کردەوەکانی خۆی پیشانی بەندەکانی داوە بەهۆی ئەم پیتانەوە، هەروەها فەرمانی کردووە و نەهی کردووە و بەڵێنی داوە و بەندەی ترساندووە و خێر و شەڕی پیشانی بەندەی داوە بەهۆی ئەم پیتانەوە، ئەمە گەورەترین نیعمەتە بەسەر بەندەکان هەروەک چۆن گەورەترین ئایەتە). بدائع التفسیر (٤/٤٩٩).
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (
وانظر إلی السور التي افتتحت بأحـ رفها تری سرا عظیم الشان
لم یأت قط بسورة إلا أتی في إثرها خبر عن القرآن
إذ کان إخبارا بە عنها وفي هذا الشفاء لطالب الإیمان
ویدل أن کلامە هو نفسها لا غیرها والحق ذو تبیان
فانظر إلی مبدا الکتاب وبعدها الأ عراف ثم کذا إلی لقمان
مع تلوها أیضا ومع حم مع یس وافهم مقتضی القرآن). النونیة لاپەڕە (٤٦)، الطبعة الثانیة ١٤١٧هـ.