سەردێری پرسیار:حوکمی باوەڕ بە فەرموودە نەکردن؟

بەرواری دانان :2020-11-02 کۆدی پرسیار:2251

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە دەڵێت باوەڕم بە فەرموودە نییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودە ئەگەر مەرجەکانی صحیحی فەرموودە تێیدا کۆببنەوە و سەلامەت بێت لە عیلەتەکانی لاواز کردنی فەرموودە، ئەوە واجبە قبول بکرێت و کردەوەی پێ بکرێت، دروست نییە ئینکاری جێگیر بوونی بکەیت جا فەرموودەکە لە بوخاری و موسلیم بێت یان یەکێکیان یان سونەنی تر، هەروەها فەرموودەکە ئاحاد بێت یان متواتر.

کەسێک باوەڕی بە فەرموودە نەبێت ئەم دوو حالەتەیە:

یەکەم: کەسێک ئینکاری فەرموودە دەکات بە گشتی، یان بەدرۆی دەخاتەوە دەزانێت وتەی پێغەمبەرە درود و سەلامی خوای لێ بێت، ئەمەیان کافرە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

دووەم: کەسێک ئینکاری هەندێک فەرموودەی ڕاست دەکات، دەڵێت ئەمە قسەی پێغەمبەری خوا نییە نەک کەسەکە بزانێت فەرموودەیە و ئینکاری بکات، ئەگەر شتەکە لەوانە بێت لە دیندا پێویست بێت و لای خەڵک زانراو بێت، ئەمەیان کوفرە پەنا بەخوا، ئەگەر نا کوفر نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام