سەردێری پرسیار:فریشتەکان باشترن یان پیاوچاکی نەوەی ئادەم؟

بەرواری دانان :2020-11-05 کۆدی پرسیار:2253

پرسیار:

پرسیار: فریشتەکان باشترن یان پیاوچاکی نەوەی ئادەم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون فریشتەکان باشترن لە مرۆڤەکان، کە ئەمە وتەی موعتەزیلە و هەندێک ئەشعەری و ابن حزم و هەندێک ئەهلی سونە و سۆفی یە، بەڵگە:

١- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَقَدۡ كَرَّمۡنَا بَنِيٓ ءَادَمَ وَحَمَلۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَرَزَقۡنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ كَثِيرٖ مِّمَّنۡ خَلَقۡنَا تَفۡضِيلٗا٧٠﴾ [الإسراء: 70].

ڕووی کردنە بەڵگە: لەم ئایەتە دەفەرمووێت بەسەر زۆر دروستکراوەکان نەک هەموو دروستکراوەکان.

٢- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿لَّن يَسۡتَنكِفَ ٱلۡمَسِيحُ أَن يَكُونَ عَبۡدٗا لِّلَّهِ وَلَا ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ ٱلۡمُقَرَّبُونَۚ﴾ [النساء: 172]. ڕووی کردنە بەڵگە: معطوف باشترە لە معطوف علیە.

٣- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿قُل لَّآ أَقُولُ لَكُمۡ عِندِي خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعۡلَمُ ٱلۡغَيۡبَ وَلَآ أَقُولُ لَكُمۡ إِنِّي مَلَكٌۖ﴾ [الأنعام: 50].

ڕووی کردنە بەڵگە: ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت پێویست بەوە ناکات لە پلەی خۆم بەرزترم بکەنەوە، من بە ئێوە ناڵێم فریشتەم.

٤- وتەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم: (يقول الله تعالى: أنا عند ظن عبدي بي، وأنا معه إذا ذكرني، فإن ذكرني في نفسه ذكرته في نفسي، وإن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ خير منه). رواه البخاري (7405)، ومسلم (2675). من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.

دووەم: هەندێک زاناتر بۆ ئەوە چوون پێغەمبەران و پیاوچاکن باشترن لە فریشتەکان، کە ئەمە وتەی زۆربەی ئەهلی سونەیە، بەڵگە:

١- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَٰٓئِكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأٓدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِيسَ أَبَىٰ وَٱسۡتَكۡبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ٣٤﴾ [البقرة: 34].

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەگەر باشتر بوایا لە ئادەم سوجدەی بۆ ئادەم نەدەبرد، بەڵکو ئادەم سوجدەی بۆ دەبرد. ٢- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحٗا وَءَالَ إِبۡرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمۡرَٰنَ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ٣٣﴾ [آل عمران: 33].

ڕووی کردنە بەڵگە: ئەمانەی هەلبژاردووە بەسەر هەموو جیهان، واتە بەسەر فریشتەکانیش.

٣- خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمۡ خَيۡرُ ٱلۡبَرِيَّةِ﴾ [البينة: 7].

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پیاوچاکەکانی نەوەی ئادەم باشترن لە فریشتەکان، ئەگەر چی مرۆڤ لە قوڕ دروستکراوە و فریشتەکانیش لە نور دروستکراون). مجموع الفتاوی (١١/٩٥).

بەڵام ابن قیم وتەیەکی تر نەقل دەکات لە ابن قیم جیاوازی دەخاتە نێوان ئێستا و قیامەت.

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پرسیار کرا لە ابن تیمییە نەوەی ئادەم باشترە ئەگەر پیاو چاک بوو یان فریشتەکان؟

وەڵامی دایەوە پیاو چاکی نەوەی ئادەم باشترە لە کۆتایی، وە فریشتەکان باشترن بە ئیعتباری سەرەتایی، فریشتەکان ئێستا لە بەرزترین شوێنن و عیبادەتی خوای گەورە دەکەن، گومانی تێدانییە ئەم حالە باشترین و تەواوترینە لە حالی مرۆڤ، سەبارەت بە ڕۆژی قیامەت دوای چوونە ناو بەهەشت حالی مرۆڤ باشترە لە حالی فریشتەکان). بدائع الفوائد (٣/١٦٣).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی ڕاست پیاوچاکانی نەوەی ئادەم باشترن لە فریشتەکان بە گوێرەی کۆتایی، خوای گەورە پاداشتێکی بۆیان داناوە فریشتەکان هەرگیز پاداشتی وایان بە دەست نەهێناوە ئەوەی ئێمە بیزانین، بەڵکو فریشتەکان خۆیان سەبارەت بە شوێنی پیاوچاکان کە بەهەشتە دەڵێن: ﴿سَلَٰمٌ عَلَيۡكُم بِمَا صَبَرۡتُمۡۚ فَنِعۡمَ عُقۡبَى ٱلدَّارِ﴾ [الرعد: 24].

سەبارەت بە سەرەتایی فریشەکان باشترن، چونکە لە نور دروستکراون، هەروەها لەسەر عیبادەت و گوێڕایەلی خوای گەورەن و توانایان هەیە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿عَلَيۡهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٞ شِدَادٞ لَّا يَعۡصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمۡ وَيَفۡعَلُونَ مَا يُؤۡمَرُونَ٦﴾ [التحريم: 6].

هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت:﴿وَلَهُۥ مَن فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۚ وَمَنۡ عِندَهُۥ لَا يَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسۡتَحۡسِرُونَ١٩ يُسَبِّحُونَ ٱلَّيۡلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفۡتُرُونَ٢٠﴾ [الأنبياء: 19-20].

گفتوگۆ کردن لەسەر ئەمە، بە باشتر دانان لەنێوان پیاوچاک و فریشتەکان لەو بابەتە نییە زۆر پێیویست بێت مرۆڤ ناچا بێت دەبێت ئیلا تێبگات و بزانێت). فتاوى نور على الدرب (8 /6).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام