سەردێری پرسیار: حوکمی وەرگرتنی پاداشت لەسەر قورئان خوێندنەوە؟

بەرواری دانان: 2020-11-05 کۆدی پرسیار: 2254

پرسیار:

پرسیار: حوکمی وەرگرتنی پاداشت لەسەر قورئان خوێندنەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن پاداشت وەرگرتن لەسەر قورئان ئەم سێ حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: پاداشت وەردەگرێت تەنها لەسەر خوێندنەوە، ئەمەیان حەڕامە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پاداشت وەرگرتن تەنها لەسەر خوێندنەوەی قورئان هیچ زانایەک نەیگوتووە دروستە، بەڵکو جیاوازی لە پاداشت وەرگرتنە لەسەر فێرکردن). الاختیارت لاپەڕە (١٥٢).

حالەتی دووەم: پاداشت وەردەگرێت لەسەر فێرکردنی قورئان، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سێ وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دروستە پاداشت وەربگریت لەسەر فێرکردنی قورئان، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی و و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن حزم، بەڵگە:

١- عن ابن عباس رضي اللە عنهما أن رسول اللە صلی اللە علیە وسلم قال: إن أحق ما أخذتم علیە أجرا کتاب اللە). أخرجە البخاري (٥٧٣٧).

٢- فێرکردنی قورئان بە پارە وەک عیبادەتی تر نییە وەک نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی تر.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروست نییە پاداشت وەربگریت فێرکردنی قورئان، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و زوهری، بەڵگە:

١- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۖ فَبِهُدَىٰهُمُ ٱقۡتَدِهۡۗ قُل لَّآ أَسۡ‍َٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ أَجۡرًاۖ إِنۡ هُوَ إِلَّا ذِكۡرَىٰ لِلۡعَٰلَمِينَ٩٠﴾ [الأنعام: 90].

٢- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَيَٰقَوۡمِ لَآ أَسۡ‍َٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مَالًاۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِۚ وَمَآ أَنَا۠ بِطَارِدِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْۚ إِنَّهُم مُّلَٰقُواْ رَبِّهِمۡ وَلَٰكِنِّيٓ أَرَىٰكُمۡ قَوۡمٗا تَجۡهَلُونَ٢٩﴾ [هود: 29].

٣- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَا تَشۡتَرُواْ بِ‍َٔايَٰتِي ثَمَنٗا قَلِيلٗا وَإِيَّٰيَ فَٱتَّقُونِ﴾ [البقرة: 40-43].

سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە پاداشت وەربگریت لەسەر فێرکردنی قورئان ئەگەر ئەگەر پێویستی پێی هەبوو نەک بۆ دەولەمەند، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیە، بەڵگە:

1- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمَن كَانَ غَنِيّٗا فَلۡيَسۡتَعۡفِفۡۖ وَمَن كَانَ فَقِيرٗا فَلۡيَأۡكُلۡ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ﴾ [النساء: 6].

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە، بەڵام ئەگەر پاداشتی فێرکردن لە بیت مالەوە بێت وەک ئەوەی کەسێک دابمەزرێت بۆ خەڵک فێرە قورئان کردن، ئەمەیان دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

حالەتی سێیەم: پاداشت وەردەگرێت لەسەر ڕوقیە و شیفا بە قورئان.

پاداشت وەرگرتن لەسەر ڕوقیەی شەرعی یان من باب الٳجارة ٲو من باب الجعالة.

الٳجارة: واتە ئەگەر نەخۆش بەو کەسە بلێت کە ڕوقیە دەکات، بلێت لەسەرم بخوێنە، هەردووکیان پێک هاتن لەسەر خوێندنەوە، جا نەخۆش چاک بێتەوە یان چاک نەبێتەوە، وە ماوەکەش دیار کرا هی خوێندنەوە لەسەر نەخۆش، ئەمە پێی دەلێن الٳجارة، چونکە کارەکە دیارە زانراوە، پاداشتەکەش زانراوە، ماوەکەش زانراوە.

الجعالة: واتە ئەگەر نەخۆش مەرجی دانا بەو کەسەی وت کە روقیە دەکات ئەگەر من چاک بوومەوە ئەوەندە مال بۆ تۆ.

ئەگەر پاداشت وەرگرتن لە باب الٳجارة بێت دەلێین دروستە کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، بەلگە:

ئەبو سەعیدی خودری خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: خەلکانێک لەهاوەلانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە سەفەر بوون ، تێپەڕ بوون بە لای قەومێک لە قەومەکانی عەرەب ، هاوەلان داوای میواندارییان لەو قەومە کرد، قەومەکە میوانیان قبول نەکرد، دوو پشک دای پێوە بە گەورەی قەوەمەکە، چوون بە دوای هاوەلان وتیان: لەناو ئێوە کەسێک هەیە ڕوقیە بکات، پیاوێک لە هاوەلان وتی من ڕوقیە دەکەم، بەلام ناخوێنم هەتا مالم پێنەدەن، پێک هاتن لەسەر کۆمەلە مەڕێک، سورەت فاتیحەی لەسەر خوێند پیاوەکە چاک بووەوە، هەندێک مەڕیان پێ دا، هەندێک لە هاوەلان بەگومان بوون وتیان ئێمە نامانەوێ هەتا بۆ پێغەمبەر باس نەکەین، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت پێ وت: (چۆ زانیت سورەت فاتیحە ڕوقیە؟) پاشان پێی وت: (بەشی منیش دابنێن لەو مەڕانە). رواە البخاری (۲۲۷٦)، مسلم (۲۲۰۱ ).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دفەرمووێت: (دروستە پاداشت وەربگریت لەسەر روقیە کردن، ئیمام احمد وتەی هەیە). فتاوی الکبری (٥/٤٠٨).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە دروستە پاداشت وەربگریت لەسەر خوێندنەوەی فاتیحە و زیکر وەک چارەسەر، وە پاداشتەکەی حەلالە و هیچ کەراهەتی تێدا نییە). شرح صحیح مسلم (١٤/١٨٨).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچی تێدا نییە ئەگەر پاداشت وەربگریت لەسەر ڕوقیە بۆ نەخۆش). مجموع فتاوی ابن باز (١٩/٢٩٩).

بەلام وەرگرتنی پاداشت لە باب الجعالة دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا دەلێن دروستە، کە ئەمە وتەی شافعی، حنابلەیە.

دووەم: هەندێک زانا دەلێن باش نییە، کە ئەمە وتەی هەندێک مالکی، حنالەیە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر پاداشت بۆ دکتور دیار بکرێت لەسەر چاک بوونەوەی نەخۆش دروستە، هەروەک چۆن هاوەلانی پێغەمبەر مەڕیان وەرگرت لەسەر چاک بوونەوەی گەورەی ئەو قەومە، ڕوقیەیان لەسەر خوێند هەتا چاک بووەوە، پاشان مەڕیان وەرگرت، چونکە پاداشت لەسەر چاک بوونەوەیە نەک خوێندنەوە). مجموع فتاوی ابن تیمیة (٢٠/٥٠٧).

کەواتە زانایان دەلێن دروسە پاداشت وەربگریت بەلام سنور نەبەزێندرێت، یارمەتی خەلک بدرێت و بازرگانی بە خەلک نەکرێت، گرینگترین شت ئەوەیە ئەوەی ڕوقیە دەکات بۆ خوا بکات و یارمەتی خەلک بدات نەک بازرگانی بەخەلک بکات کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەبینین ڕوون و ئاشکرایە پەنا بەخوا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام