پرسیار: ئایا دروستە خێر بدەیتە ئەوانەی بەسەر ماڵاندا دەگەڕێن؟ واتە دروستە بدەیت بە دەرۆزەکەر؟
وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی تێدانییە باشتر وایە موسلمان بگەڕیت بەدوای هەژارێک شایستە بێت و خێری پێ بدات، بۆ ئەوەی خێرەکەی نەچێتە ناو دەستی کەسێک شایستەی خێر نەبێت، بە تایبەتی زەکات، چونکە زەکات دروست نییە بدەیت بە کەسێک شایستە نەبێت، بەڵکو زەکات دانیشی بە زەکات ناشێت.
سەبارەت بە خێری سونەت دروستە بدەیتە دەولەمەند و هەژار، هەروەها گومانی تێدا نییە بدەیت بە هەژار باشترە.
ئەم دەرۆزەکەرانەی دەگەڕێن ئەم سێ حالەتانەن:
یەکەم: دڵنیایی ئەم دەرۆزەکەرە شایستە نییە و زانستت پێی هەیە، ئەمەیان نابێت پێی بدەیت، دەبێت ئامۆژگاری بکەیت بە نەرم و نیانی، ئەگەر زەکاتی پێ بدەی زەکات پێی ناشێت دەبێت دووبارە زەکات بدەیتەوە، ئەگەر خێری سونەتیش بوو نابێت پێی بدە، لەبەر دوو شت:
- خوای گەورە تۆڕە دەبێت لەسەر کردەوەی ئەم دەرۆزەکەرە، ئەم کردەوەیە ناشەرعییە چۆن دەبێت پێی بدەیت.
- هەروەها هاندانە بۆ فێربوون و بەردەوام بوون لەسەر ئەم کردەوە خراپە.
دووەم: دڵنیایی ئەم دەرۆزەکەرە شایستەیە و زانستت پێی هەیە، ئەمەیان دروستە پێی بدەیت جا زەکات بێت یان خێری سونەت.
سێیەم: بەگومانی ئەم دەرۆزەکەرە شایستەیە یان نە، لەم حالەتە: سێ ئەگەری هەیە:
١- ئەگەر گومانت زۆرینە بۆ ئەوە چوو شایستەیە، ئەوە پێی بدە ئەگەر کەمێکیش بێت.
٢- ئەگەر گومانت زۆرینە بۆ ئەوە چوو شایستە نییە، ئەوە پێی مەدە.
٣- گومانت بۆ هیچ لایەک ناچێت، ئەمەیان پێی بدەیت باشترە.
سەبارەت بەو فەرموودەیەی دەڵێت: (للسائل حق ولو أتى على فرس). رواە ٲحمد، ئەم فەرموودەیە لاوازە.
نابێت ئەوەی داوای کردووە تێی هەڵبدەیت و قسەی ناخۆشی پێی بڵێیت، بەڵکو دەبێت بە نەرم و نیانی ئامۆژگاری بکەیت ئەگەر شایستەش نەبێت.
هەر کەسێک دەرۆزەکەرێک ڕەت بکاتەوە و هیچی پێ نەدات لەبەر ئەوە نازانێت شایستەیە یان نە تاوانبار نابێت، زۆر لە دەرۆزکەرەکان درۆ دەکەن و ڕاستگۆ نین، بۆیە خەڵکیش متمانەی بەمانە نییە، بەڵام کەسێک خێر و چاکەی بوێت ئاسانە دەتوانێت بپرسێت و هەژار بدۆزێتەوە خێرەکەی بدات بەکەسێک دڵی پێ ئارام بێت.