سەردێری پرسیار:بۆچی خوای گەورە جوولەکەکانی کرد بە مەیموون؟

بەرواری دانان :2020-11-10 کۆدی پرسیار:2256

پرسیار:

پرسیار: بۆچی خوای گەورە جوولەکەکانی کرد بە مەیموون؟ بۆچی نەی دەکردن بە ئاژەڵێکی تر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه ‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه‌، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه‌، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داو و تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن.

﴿فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ﴾: واتە: وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا، ئەم مەسخە ڕاستەقینەیە، واتە شێوەیان بوو بە مەیموون.

ئەمانە سزادران لە جنسی کردەوەی خۆیان بوو، چونکە ئەم فێلەیان کرد وایان دەرخست شێوەیان شێوەیەکی ڕێگەپێدراوە، کەچی لە ڕاستیدا حەڕام بوو، ئەمانە سزا دران بەوەی بوون بە مەیموون کە وەک شێوەی مرۆڤە و مرۆڤیش نییە، پاداشت لە جنسی کردەوەیان بوو، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَجَزَاءُ سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِثْلُهَا﴾ [الشورى: 40]، هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ﴾ [العنكبوت: 40].

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کاتێک جوولەکەکان ئەمەیان کرد خوای گەورە شێوەیان کرد بە شێوەی مەیموون، لە ڕووکەشدا وەک مرۆڤ وایە، بەڵام مرۆڤی ڕاستەقینە نییە، کردەوەی ئەوان و فێلیان وەک ڕاستی یە لە ڕووکەشدا، لە ناخەوەش باطلە، پاداشتان لە جنسی کردەوەکەیانە). تفسیر ابن کثیر (١/١٥٠).

کەواتە لەبەر ئەوە کراون بە مەیموون چونکە پاداشتەکەیان لە جنسی کردەوەکەیانە، هەروەها لەوانەیە چەندین حیکمەتی تری هەبێت هەر خوا خۆی بزانێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام