پرسیار // ئەگەر یەکێک مسافر بێت نوێژی مغریبی نەکردووە ، چووە مزگەوتێک کاتی نوێژی عیشا بوو چۆن نوێژ قصر و جمع دەکات؟
وەلام // سەرەتا ئەگەر یەکێک مسافر بێت لەگەل ئیمام نوێژ بکات نوێژی ئیمام و مسافرەکە یەک نوێژ بوو ، دەلێین مسافر نابێت نوێژ قصر (کورت بکاتەوە)) نابێت پێجەوانەی ئیمام بکات ، بەلکو دەبێت نوێژ تەواو بکات وەک ئیمام ،کە ئەمە وتەی ابن عمر و ابن عباس و شافعی و ابو حنیفە و ابن باز و ابن عثیمینه ،
نموونە : مسافرێک نوێژی عصر لە دوای ئیمام دەکات ، دەبێت نوێژ تەواو بکات چوار رەکاعەت لەگەل ئیمام ، بەلگە :
(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت دەلێت ((ئیمام بۆ ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی شوێنی بکەون سەرپێچی نەکەن...))بوخاری و موسلیم.
(۲) بە ابن عەباسیان وت بۆچی مسافر نوێژ کورت دەکات بەلام ئەگەر لە دوای ئیمام نوێژی کرد نوێژ تەواو دەکات ابن عباس وتی :چونکە ئەمە سونەتە .
(۳) نافع دەلێت:ابن عمر ئەگەر نوێژی بەتەنیا بکردبوایا کورتی دەکرد بەلام ئەگەر لە دوای ئیمامی بکردبوایا تەواوی دەکرد. رواە مسلم
بەلام ئەگەر نوێژیان جیاواز بوو زانایان دەلێن دروستە .
نموونە : یەکێک نوێژی مغریبی کردبوو وە مسافر بوو ئیمام دەستی بەنوێژی مغریب کرد دەتوانێت نوێژی عیشا بکات لەگەل ئیمام .وە دەتوانێت چوار رکاعەت بکات وە دوو رکاعەتیش بکات، کە دوو رکعاتی کرد دەتوانێت لە رکاعاتی دووەم سەلام بداتەوە خۆێ لە ئیمام جیا بکاتەوە ، وە دەتوانێت چاوەڕێی ئیمام بکات هەتا رکاعاتی سێیەم تەواو دەکات پاشان لەگەل ئیمام سەلام دەداتەوە.
بەلام ئەگەر یەکێک مسافر بێت نوێژی مغریبی نەکردووە کاتی نوێژی عیشا هاتە مزگەوت ، دەلێین ئەم دوو حالەتەیە :
حالەتی یەکەم // ئەگەر ماوە هەبوو نوێژی مغرب بکات دەبێت نوێژی مغرب بکات ، وە پاشان نوێژی عیشا لەگەل ئیمام دەکات وە تەواویش دەکات واتە چوار رکعات دەکات .
حالەتی دووەم // ئەگەر کات نەمابوو ئیمام دەستی بە نوێژی عیشا کرد ، سێ وتە هەیە :
(١) هەندێک زانا دەلێن نوێژی عیشا دەکات یەکەم جار لەگەل ئیمام پاشان نوێژی مغرب.
(٢) هەندێک زانای تر دەلێن نوێژی مغرب بەتەنیا دەکات ، کە تەواو بوو لەنوێژی مغرب نوێژی عیشا لەگەل ئیمام دەکات .
(٣) هەندێک زانای تر دەلێن لەگەل ئیمام دەچێتە ناو نوێژ بەلام نوێژی مسافر نوێژی مغریبە وە هی ئیمام عیشایە ، ئیمام کە لە رکعاتی سێیەم هەستا بۆ چوارەم ،مسافر هەلناستێت بەلکو لە ڕکعاتی سێیەم تەحیات دەخوێنێت و پاشان چاوەڕێی ئیمام دەکات هەتا رکعاتی چوارەم تەواو دەکات و سەلام دەداتەوە ، پاشان مسافر نوێژی عیشا بەتەنیا دەکات.
(٤) ئەم ووتەیە هەمان وتەی پێشترە " وتەی چوارەم " بەلام مسافر لە رکعاتی سێیەم کە تەحیاتی خوێند چاوەڕێی ئیمام ناکات سەلام دەداتەوە ، وە چەند بەنوێژی عیشا گەیشت لەگەل ئیمام دەکات کە ئیمام سەلامی دایەوە مسافر هەلدەستێتەوە نوێژی خۆێ تەواو دەکات.
وتەی ڕاست وتەی سێیەم و چوارەمە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ