سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژ دووبارە کردنەوە ئەگەر خەیاڵ بڕوات لەناو نوێژ؟

بەرواری دانان :2020-11-16 کۆدی پرسیار:2260

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر زانیمان خەیاڵمان چووە لەناو نوێژ باشتر وایە دووبارە بکەینەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان دەڵێن خشوع سونەتە لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی ڕاستە، نابێت نوێژ دووبارە بکەیتەوە لەبەر خەیاڵ چوون.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پیاوێک نوێژی کرد بێ خشوع، ویستی جارێکی تر نوێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی بە جوانی بکات، ئایا بۆی دروستە دووبارە بکاتەوە؟

وەڵام: وتەی نزیک ئەوەیە دووبارە ناکاتەوە، چونکە ترسی ئەوە هەیە ئەگەر فەرمانی پێ بکەیت بە دووبارە کردنەوە وەسواس بچێتە دڵی، وای لێ دێت هەر کاتێک نوێژ بکات دەڵێت خشوعم نەبوو، پاشان جارێکی تر دەکاتەوە و خشوعی نابێت، بەم شێوەیە کات بەسەری دەڕوات و نوێژ دەکات، من وای دەبینم نوێژ دووبارە ناکاتەوە، ئیلا ئەوە نەبێت هەندێک زانا دەڵێن: ئەگەر فاتیحەی خوێند و دڵی ئامادە نەبوو پاشان بە ئاگا هات دووبارە دەکاتەوە، من وای نابینم دووبارە بکاتەوە، چونکە دەرگای وەسواس دەکاتەوە، کێ زەمانەتی ئەوە دەکات ئەگەر دووبارە بکاتەوە وەسواس بۆی ناهێت). فتح ذي الجلال والإکرام (٢/٤٧٣-٤٧٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام