سەردێری پرسیار:ئایا هیچ دوعا هاتوون بە هەلسانی قسمەت بۆ زەواج؟

بەرواری دانان :2020-11-17 کۆدی پرسیار:2261

پرسیار:

پرسیار: ئایا هیچ فەرموودەیەک لەسەر زەواج هەیە؟ ئایا خۆشەویستی لە ئیسلاما هەیە؟ پێش زەواج یان دوای زەواج؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بەوە ئایا هیچ فەرموودەیەک لەسەر زەواج هەیە، دوو ئەگەری هەیە:

١- ئەگەر مەبەست پێی ئەوە بێت فەرموودە هاتووە باسی زواجی کردبێت پەیوەندی بە زەواجەوە هەبێت، دەڵێن بێگومان چەندین فەرموودە هاتوون، بەڵکو لە فقهی ئیسلامی کتێبی زەواج بە جیا باسکراوە.

٢- ئەگەر مەبەست پێی ئەوە بێت هیچ دوعای تایبەت هاتووە بۆ ئەوەی زەواج بۆی ئاسان بێت، یان قسمەتی هەلسێ، دەڵێین هیچ دوعای تایبەت نەهاتووە، دەتوانێ هەر دوعایەک بکەیت.

سەبارەت بە خۆشەویستی زانایان دەلێن خۆشەویستی دوو جۆرە:

١- خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی نەبێت ھیچی لەسەر نییە تاوانبار نابێت، وەک ئەوەی کچێک ببینێت لە ناکاو وە خۆشەویستی ئەو کچە بکەوێتە ناو دڵی بێ ئەوەی نەزەر دووبارە بکاتەوەو تەوقەی لەگەڵ بکات و بە تەنیا لەگەڵی بمێنێتەوەو قسەی خۆشەویستی لەگەڵی بکات.

٢- خۆشەویستیێک مرۆڤ ھۆکاری تووش بوونی بێت، ئەمەیان حەڕامە و تاوانبار دەبێت، وەک دووبارە کردنەوەی نەزەر یان تێکەڵ بوون یان نامە بۆ یەکتر ناردن یان قسە لەگەڵ یەکتر کردن.

خۆشەویستی دوای زەواج دەست پێ دەکات، خوای گەورە خۆشەویستی و سوز و بەزەیی دەخاتە نێوان هەردووکیان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام