پرسیار: ئایا هیچ فەرموودە هاتوون وەسفی سیری کردبێت بە پیس؟
وەڵام: بەڵێ فەرموودە هاتووە وەسفی سیر و پیازی کردووە بە داری پیس لەبەر ناخۆشی بۆنەکەی، ماناکەی ئەوە نییە حەڕامە کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە حەڕام نییە، بەڵکو لەبەر ناخۆشی بۆنی وەسف کراوە بە پیس.
عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه في فتح خيبر أن النبي صلى الله عليه وعلى آله وسلم قال: (من أكل من هذه الشجرة الخبيثة شيئاً فلا يقربنا في المسجد)، فقال الناس: حرمت، حرمت، فبلغ ذلك النبي صلى الله عليه وسلم فقال: (أيها الناس إنه ليس بي تحريم ما أحل الله لي، ولكنها شجرة أكره ريحها). ٲخرجه مسلم.
واتە: لە ئەبو سەعیدی خودی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت لە فەتحی خەیبەردا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرمووی: (هەر کەسێک لەم دارە پیسە بخوات با نزیکی ئێمە نەکەوێت لە مزگەوت)، خەڵک گوتیان: حەڕام کرا حەڕام کرا، ئەم وتەیە گەیشتە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمووی: (ئەی خەڵکینە بۆم نییە و ناتوانم شتێک حەڕام بکەم خوای گەورە حەڵاڵی کردبێت، بەڵام دارێکە بۆنەکەی ناخۆشە پێم خۆش نییە).