پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی سورەتی موڵک لە شەودا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە سورەتی موڵک لە شەودا بخوێندرێ، بەڵگە:
١- عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (إِنَّ سُورَةً مِنْ الْقُرْآنِ ثَلَاثُونَ آيَةً ، شَفَعَتْ لِرَجُلٍ حَتَّى غُفِرَ لَهُ، وَهِيَ سُورَةُ تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ). رواه الترمذي (2891) وأحمد في مسنده (7915) ، وحسنه الشيخ الألباني رحمه الله في "صحيح سنن الترمذي".
واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: (سورەتێک لە قورئان دایە سی (٣٠) ئایەتە، شەفاعەتی بۆ پیاوێک کرد هەتا خوای گەورە لێی خۆش بوو، ئەویش سورەتی "تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ").
٢- عن جابر رضي الله عنه: (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان لا ينام حتى يقرأ آلم تنزيل، وتبارك الذي بيده الملك). وروى الترمذي (2892) وأحمد (14249)، وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في " صحيح سنن الترمذي".
لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا درود و سەلامی خوای لێ بێت نەدەخەوت هەتا سورەتی سەجدە و مولکی دەخوێند).
باشتر وایە سورەتی مولک بخوێنی هەموو شەوێک پێش نووستن، لەبەر کردەوەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم، ئەگەر لە نوێژی عیشادا بخوێنێ یان شەو نوێژ دروستە، اللە أعلم.