پرسیار: ئایا دروستە وێنە بگۆڕدرێتەوە لەنێوان کوڕ و کچ بۆ زەواج ئەگەر کەسێکی جێگای متمانە لەنێوانیاندا بێت؟
وەڵام: ئەسل وایە ئەوەی داوای ئافرەت دەکات دەبێت سەیری ئافرەت بکات ڕاستەخۆ نەک بەهۆی وێنەوە، کەواتە ئەگەر دروست بێت ڕاستەوخۆ سەیری ئافرەت بکەیت لە وێنە لەپێشترە سەیر کردنی دروست بێت مەگەر فیتنەی لێ بکەوێتەوە ئەو کات ڕێگری لێی دەکرێت لەبەر فیتنە، ئەگەر ڕێگری بکرێت باشترە چونکە فیتنەی لێ دەکەوێتەوە، ئەگەر ئەمە کرا کە نەکرێت باشترە ئەوە دەبێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
١- دەبێت نیەتێکی بڕاوەت هەبێت بۆ داواکردنی ئەو ئافرەتە، نەک بە گومان بیت، ئەگەر بە گومان بیت نابێت سەیری بکەیت لە بەشێوەی ڕاستەخۆ و نە وێنە، چونکە شەرع ڕێگەیداوە سەیری ئافرەت بکەیت تەنها بۆ داواکردنی.
٢- دەبێت سەیری ڕوخسار و دەستەکانی بکەیت ئەو شوێنانەی شەرع ڕێگەی داوە.
٣- دەبێت سەیرکردنی وێنەکە لە ڕێگەی کەسێکی متمانە پێکراو بێت.
٤- نابێت پیاوێکی تری بێگانە سەیری ئافرەتەکە بکات.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لە ھەندێک کۆمەلگا وێنە بەکاردێنن لە جیاتی سەیر کردن، ئایا تەنھا وێنە بەسە لە جیاتی سەیر کردن؟
وەلام: ئەمەیان نابێت لەبەر چەند ھۆ:
یەکەم: چونکە داخوازی کار ھەندێک جار خۆشی بە سەیر کردنی ئەم وێنەیە دەبات پێش عەقدی زەواج .
دووەم: ھەندێ جار ھاوەڕێیانی دەبینن، دەلێت: چی دەڵێن بۆ ئەم ئافرەتە، مارەی بکەم یان نە؟ پاشان ھەر یەکەو لەلای خۆی عەیبێک دیار دەکات یان ئافرەت بریندار دەکات.
سێیەم: ئەم وێنەیە ڕاستی پیشان نادات، چونکە ئافرەت خۆی جوان دەکات کاتی وێنە،داخوازی کار ھەلدەخەلەتێ، ھەتا ئەگەر وێنەش بگرێت ئەوا دەقیق نییە سەدا سەد، چەند مرۆڤ ھەن ئەگەر بەراورد بکەی بە وێنە خۆی زۆر جیاوازی ھەیە، ئەوەی من دەبینم بەکارھێنانی وێنە لە جیاتی سەیر کردن نابێت). فتح ذي الجلال والإكرام (١١/٧١).
ئەوەی گرینگ بێت ئەگەر لە وێنەش سەیری ئافرەت بکات با پەلە نەکات باشترە ھەتا ڕووبەڕوو سەیری دەکات، چونکە وێنە و شێوەی ڕاستی ڕووبەڕوو زۆر لێک جیاوازن، بە تایبەتی لەم سەردەمە کە کەسی زۆر ناشیرین لە وێنە بێ حەد جوان بووە بەھۆی جوانکاری یان ئالەتی وێنە گرتن.
ئەوەی گرینگ بێت ئەگەر کوڕ داخوازی کچ بکات دەبێت ھەردوو لا یەکتر قبوول بکەن بە دڵ خۆشی و فراوانی جا چ بە قبوول بوون بێت یان ڕەت کردنەوە، چۆن ئافرەت کوڕ ڕەت دەکاتەوە شتێکی ئاساییە وە بۆ پیاویش ئاساییە ئافرەت ڕەت بکاتەوە .