سەردێری پرسیار:ئایا لەشگران دەتوانێت زیکر بکات؟

بەرواری دانان :2020-12-05 کۆدی پرسیار:2272

پرسیار:

پرسیار: ئایا لەشگران دەتوانێت زیکر بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن زیکر کردن مەرج نیە دەست نوێژت ھەبێت، دروستە زیکری خوا بکەیت لە ھەموو حالەتێک، جا چ بە دەست نوێژ بێ یان بێ دەست نوێژ، یان لەشگران بیت، زیکریش چ سبحان اللە و الحمدللە و اللە أکبر و لا إلە إلا اللە و استغفر اللە بێت یان خوێندنەوەی قورئان بێت بە لەبەر لەسەر وتەی هەندێک زانا، بەڵام هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەوە نابێت لەشگران قورئان بە لەبەر بخوێنێتەوە.

عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَذْكُرُ اللَّهَ عَلَى كُلِّ أَحْيَانِهِ). رَوَاهُ مُسْلِمٌ (٣٧٣).

واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: (پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بەردەوام لە ھەموو بارو دۆخێکدا زیکری خوای گەورەی دەکرد).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بەو پیاوەی سەلامی لێ کرد وەڵامی نەداوە ھەتا تەواو بوو، پاشان وەڵامی سەلامی داوە فەرمووی : "إن أحببت أن لا أذكر الله إلا على طهر"، ئەمە لە بابەتی سونەتە نەک لە بابەتی واجب بێت، واتە دەبێت مرۆڤ بە دەست نوێژ بێت کاتێک بیەوێت زیکری خوا بکات ئەمە باشترە، بەڵام ئەگەر زیکری خوا بکات بێ دەست نوێژ تاوانی لەسەر نییە و ھیچی تێدا نییە.

مەرج نییە بۆ زیکر کردن دەست نوێژت ھەبێت، لەبەر وتەی: " یذكر الله على كل أحيانا "). فتح ذي الجلال والإكرام (١/٤٦٨).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەرج نیە بۆ زیکر دەست نوێژت ھەبێت، بۆی ھەیە لا إلە إلا اللە بڵێت و بخوێنێتەوە ئەگەر چی بێ دەست نوێژیش بێت، ئەگەر بە لەبەر بخوێنێتەوە، یان سبحان اللە بڵێت، یان لا إلە إلا اللە بڵێت، یان استغفر اللە بڵێت دەست نوێژ مەرج نییە، ئیلا ئەگەر لەشگران بێت نابێت بخوێنێتەوە ھەتا خۆی دەشوات، نەلەسەر قورئان و نە لەبەر خوێندنەوە، ئەگەر لەشگران بێت نابێت بخوێنێتەوە ھەتا خۆی دەشوات). نور علی الدرب.

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە دانپێدانەری ئەسلێکە ئەویش زیکری خوای گەورەیە لە ھەموو حالەکان، ئەگەر چی بێ نوێژ بێت یان لەشگران بێت، وە زیکر بە سبحان اللە و لا إلە إلا اللە و اللە أکبر و الحمدللە بێت، وە زیکرەکانی تر لە ھەموو کاتێک دروستە بە یەک دەنگی موسلمانان). توضیح الأحکام (١/٢٥٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام