پرسیار: فەرموودەی لاواز لای زانایان چۆن پۆلێن کراوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودەی صحیح دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
١- دەبێت فەرموودەکە لە سەنەد نەپچڕا بێت، واتە هەر ڕاویەک لە ڕاوی پێش خۆی وەرگرت بێت.
٢- دەبێت هەموو ڕاویەکانی فەرموودەکە عەدالەتی تێدابێت، وەک ئەوەی موسڵمان بێت و جێگای متمانە بێت لە دین و تەقوا.
٣- دەبێت ڕاویەکانی فەرموودەکە زاکیرەیان باش بێت.
٤- نابێت فەرموودەکە شاز بێت، شاز ئەوەیە فەرموودەیەکی صحیحە لە سەنەد پێچەوانەی فەرموودەی محفوظە، پێچەوانەی فەرموودەیەکە لە خۆی صحیحترە.
٥- دەبێت فەرموودەکە سەلامەت بێت لە عیلەتی شاراوە کاریگەری لە فەرموودەکە بکات.
ئەگەر ئەم مەرجانەی تێدا نەبوو فەرموودەکە لاوازە.