پرسیار: کاتی مەسح کردن لەسەر گۆریەم تەواو بوو لەبیرم کرد دەست نوێژی نیوەڕۆم گرت و مەسحی سەر گۆریەم کرد، پاشان لە نوێژی حصر بیرم کەوتەوە، ئایا دەبێت نوێژی نیوەڕۆ دووبارە بکەمەوە؟
وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون مەسح کاتی بۆ دیار کراوە، بۆ کەسی نیشتەجێ شەو و ڕۆژێکە، بۆ گەشتیار سێ شەو و سێ ڕۆژە کە ئەمە وتەی ڕاستی زانایانە.
کەواتە یەکێک لە مەرجەکانی مەسح کردن لەسەر گۆریە کاتە، ئەگەر کات تەواو بوو ناتوانێت مەسح بکات، لەسەر ئەمە واجبە دەست نوێژ بگرێتەوە و نوێژی نیوەڕۆ بکاتەوە، نابێت بڵێت تەنها قاچەکانم دەشۆم دەست نوێژم گرتووە تەنها شۆردنی قاچ ماوە، چونکە موالاة مەرجە بۆ دەست نوێژ گرتن، واتە دەبێت ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بەدوای یەک بشۆردرێت بێ ئەوەی ماوەیەکی زۆر بکەوێتە نێوان شۆردنی ئەندامەکان.
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵێ نوێژ دوای تەواو بوونی کاتی مەسح کردن لەسەر خوف دووبارە دەکرێتەوە، وەک ئەوە وایە نوێژی کردبێت بێ دەست نوێژ، دووبارە دەکرێتەوە). فتاوی الدروس.