پرسیار: حوکمی جەنگ کردن لە مانگە حەڕامەکان؟
وەڵام: جەنگ کردن لە مانگە حەڕامەکان دوو حالەتە:
حالەتی یەکەم: جەنگ دەکات وەک بەرگری کردن لە مانگی حەڕام، واتە سەرەتا دوژمن جەنگ دەکات و موسڵمانیش بەرگری دەکات، ئەمەیان دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان.
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە جەنگ بکرێت لە مانگە حەڕامەکان وەک بەرگری کردن بە یەک دەنگی هەموو زانایان) . الفروع (١٠/٤٧).
حالەتی دووەم: سەرەتا موسڵمان دەست بە جەنگ کردن دەکات لە مانگی حەڕام، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامی دەست بە جەنگ کردن لە مانگی حەڕام نەسخ بۆتەوە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدْتُمُوهُمْ﴾ [التوبة: 5].
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ﴾ [التوبة: 29].
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً﴾ [التوبة: 36].
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامی دەست بە جەنگ کردن لە مانگی حەڕام نەسخ نەبۆتەوە، کە ئەمە وتەی ابن تیمیە و ابن قیم و ابن باز و ابن عثیمنە، بەڵگە:
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَسْأَلُونَكَ عَنِ الشَّهْرِ الْحَرَامِ قِتَالٍ فِيهِ قُلْ قِتَالٌ فِيهِ كَبِيرٌ﴾.
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ وَلَا الشَّهْرَ الْحَرَامَ﴾ [المائدة: 2].
- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ﴾ [التوبة: 36].
وتەی ڕاست وتەی دووەمە جەنگ کردن لە مانگە حەڕامەکان نەسخ نەبۆتەوە و حەڕامە، واللە أعلم.