پرسیار // ئایا پێغەمبەران لەناو گۆڕدا نوێژ دەکەن ؟
وەلام // زانایان دەلێن پێغەمبەران لەناو گۆڕدا نوێژ دەکەن ، بەلگە :
(١) حديث أنس بن مالك رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( الأنبياء أحياء في قبورهم يصلون )) رواه البزار (256) ،وحسنه الألباني في " السلسلة الصحيحة " (621) .
واتە : پیغەمبەرەکان زیندوون لەناو گۆڕدا نوێژ دەکەن .
(٢) عن أنس بن مالك رضي الله عنه ، عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( أَتَيْتُ – وفي رواية : مررت - عَلَى مُوسَى لَيْلَةَ أُسْرِيَ بِي عِنْدَ الْكَثِيبِ الْأَحْمَرِ وَهُوَ قَائِمٌ يُصَلِّي فِي قَبْرِهِ )) رواه مسلم (2375) .
واتە : تێپەڕ بووم بەلای موسی دا شەوی شەوڕەیم پێکرا لە لای کثیب الاحمر ، وە موسی بەپێوە بوو نوێژی دەکرد لەناو گۆڕیدا .
زانایان دەلێن نوێژی موسی و پێغەمبەرانی تر کە دەیکەن لەناو گۆڕدا وەک تەکلیف نییە لەسەریان ، چونکە بەمردن تەکلیف نامێنێت ، بەلکو بۆ ئەوە دەکەن وەک خۆشی و ھەست بە چێژ کردن بە نوێژ و زیکری خوای گەورە کردن .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم نوێژ کردنە و شتی تری وەک ئەمە مردی خۆشی پێی دەبات ھەروەک چۆن خەلکی بەھەشت خۆشی بە تەسبیحات دەبەن لە بەھەشت ، چونکە ئەوان تسبیح دەکەن و خۆشی پێ دەبەن ھەروەک چۆن لە دونیا ، ئەمە کردەوەی تەکلیف نییە ئەوەی داوای پاداشتی لێ دەکرێت ، بەلکو خودی ئەو کردەوەیە خۆشی بردنە ئەوەی کە نەفەس خۆشی پێ دەبات . )) "مجموع الفتاوى " (4/330) .
زانایان دەلێن نوێژ کردن و ژیانی ناو گۆڕ شتێکی غەیبییە و دەبێت موسلمان تەسلیم بێت .
پرسیار لە اسحاق بن عبدالرحمان بن حسن کرا : (( فەرموودە ھاتووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نوێژی کردووە لەناو گۆڕ ، وە بینیویەتی تەوافی کردووە وە بینیویەتی لە ئاسمان بووە ، وە پێغەمبەرانیش .
لە وەلام دا دەفەرمووێت : ئەم فەرموودانە و ھاوشێوەی ئەمانە دەڕۆین لەگەڵی ھەروەک چۆن ھاتووە و ئیمانمان پێیەتی ، مەجالی عەقلی تێدا نییە ، ھەر کەسێک ئەم دەرگایە لە خۆی بکاتەوە بە ھیلاک دەچێت ، مالکی کوڕی ئەنەس توڕە بوو کاتێ پرسیاری الاستواء ی لێکرا ، فەرمووی : الاستواء زانراوە ، وە چۆنیەتییەکەی دیار نییە تا کۆتایی وتەکەی ، پاشان وتی : ئەوەی من دەت بینم پیاوێکی خراپی و فەرمانی کرد بە دەرکردنی ، ئەمە عادەتی پێشینان بووە . )) " الدرر السنية " (1/548) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ