سەردێری پرسیار:حوکمی سوجدەی قورئان خوێندنەوە کاتی حەیز؟

بەرواری دانان :2020-12-14 کۆدی پرسیار:2280

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر ئافرەت لەسوڕی مانگانەدابوو لەکاتی خوێندنی زیکری شەوانە کەسورەتی سوجدەی تیا ئەبێت لەو شوێنەی ئاماژە بەسوجدەبردن کراوە سوجدە بەرت ئایا تاوانبار نابێت ئەگەر سوجدەن نەبات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: وەڵامی ئەم پرسیارە بۆ سێ شت دەگەڕێتەوە:

یەکەم: ئایا دروستە ئافرەت قورئان بخوێنێتەوە بە لەبەر (حفظ) ئەگەر لە سوڕی مانگانەدابوو.

دووەم: ئایا دروستە سوجدەی قورئان خوێندنەوە ببردرێت بێ دەست نوێژ؟

سێیەم: ئایا سوجدەی قورئان خوێندنەوە واجبە یان سونەتە؟

سوجدەی قورئان خوێندن سونەتە نەک واجبە کە ئەمە وتەی مالک و شافعی، وتەی بەناوبانگی ئەحمەد و ابن عثیمین و چەند زانای ترە، ئەبو حەنیفە و ابن تیمیە و وتەیەک لە وتەکانی ئەحمەد ئەوەیە کە سوجدەی قورئان خوێندن واجبە، بەڵام وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە سوجدەی قورئان خوێندنەوە سونەتە.

سەبارەت بە دەست نوێژ مەرج نیە بۆ سوجدەی قورئان خوێندنەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمەی وتەی ابن عمر و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمین و چەند زانای ترە.

سەبارەت بە قورئان خوێندنەوە بە لەبەر (حفظ) دروستە ئافرەت بخوێنێتەوە لە کاتی حەیزدا لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام