سەردێری پرسیار:حوکمی نوێژی شوکر؟

بەرواری دانان :2020-12-15 کۆدی پرسیار:2281

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر هەواڵێکی خۆش بگات بە مرۆڤ نوێژی شوکر بکات یان تەنها سوجدەی شوکر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە سوجدەی شوکر ببردرێت، سوجدەی شوکر دەبردرێت بۆ نیعمەتێکی نوێ، یان لاچوونی ناخۆشیەک، جگە لە نیعمەتی بەردەوام، وەک بینین و بیستن و شتی تر، ئەگەر بە مرۆڤێک بڵێین: سونەتە سوجدە ببەیت بۆ نیعمەتی بەردەوام، ئەوە مرۆڤ دەبێت بەردەوام لە سوجدە دابێت.

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە نوێژی شوکر، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەتە دوو ڕەکاعەت نوێژ بکرێت، بەڵگە:

١- ما رواه الحاكم عن كعب بن عجرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أمر كعب بن مالك حين تيب عليه وعلى أصحابه أن يصلي ركعتين أو سجدتين . رواه الحاكم في "المستدرك على الصحيحين" (5/148). إلا أن هذا الحديث لا يصح ؛ لأن في إسناده : يحيى بن المثنى. قال العقيلي : "حديثه غير محفوظ ، ولا يعرف بالنقل" انتهى من "الضعفاء الكبير" (4/ 432).

٢- ما رواه ابن ماجە (1391) من طريق سَلَمَة بْن رَجَاءٍ حَدَّثَتْنِي شَعْثَاءُ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ أَبِي أَوْفَى رضي الله عنه (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَلَّى يَوْمَ بُشِّرَ بِرَأْسِ أَبِي جَهْلٍ رَكْعَتَيْنِ)

ئەم فەرموودەیە هەندێک زانا ئەم فەرموودەیە حەسەن دەکەن، لەوانە ابن حجر و ابن ملقن.

بەڵام فەرموودەکە لە سەنەد قسەی لەسەر زانایان باسیان کردووە، هەروەها ئەلبانیش ڕەحمەتی خوای لێ بێت لاوازی کردووە.

٣- پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەشت ڕەکاعەتی کردووە ساڵی فەتح، زۆر لە زانایان دەڵێن نوێژی شوکر بووە.

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەڵگەیە بۆ ڕێگەدان بە نوێژی شوکر). فتح الباري (٣/١٥).

بەڵام ئەمە کردنە بەڵگە جێگای تێڕوانین، دوو وەڵام بۆی هەیە:

١-ئەمە ئەگەر نوێژی شوکر بێت تایبەتە بە کاتی سەرکەوتن و فەتح کردن، نابێت گشتی بکەیت بۆ هەموو حالەتەکان.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بە سونەت دانراوە هەشت ڕەکاعەت نوێن بکرێت وەک سوپاسی کردنی خوای گەورە، پێی دەڵێن: نوێژی فەتح). مجموع الفتاوی (١٧/٤٧٤).

٢- فەرموودەی ئوم هانی ڕوون و ئاشکرایە هەشت ڕەکاعەت نوێژی چێشت تەنگاوی کردووە.

عن أم هاني قالت: (لَمَّا كَانَ عَامُ الْفَتْحِ أَتَتْ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ بِأَعْلَى مَكَّةَ قَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِلَى غُسْلِهِ فَسَتَرَتْ عَلَيْهِ فَاطِمَةُ ثُمَّ أَخَذَ ثَوْبَهُ فَالْتَحَفَ بِهِ ثُمَّ صَلَّى ثَمَانَ رَكَعَاتٍ سُبْحَةَ الضُّحَى). رواە مسلم (336).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هیچ نوێژێک نیە بەناوی نوێژی شوکر، بەڵگە:

١- هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون سەبارەت بە نوێژی شوکر، ئەوەی هاتبێت تەنها سوجدەی شوکرە.

وتەی ڕاست وتەی دووەمە نوێژی شوکر نیە.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەم زانیوە هیچ شتێک هاتبێ سەبارەت بە نوێژی شوکر، بەڵکو ئەوەی جێگیر بووە تەنها سوجدەی شوکرە). مجموع الفتاوى (١١/٤٢٤).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەم زانیووە لە سونەت نوێژێک هەبێت نەناوی نوێژ شوکر، سوجدە هەیە پێی دەڵێن سوجدەی شوکر). فتاوى نور على الدرب (٦/١٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام