سەردێری پرسیار:ئایا ڕشانەوە پیسە؟

بەرواری دانان :2020-12-19 کۆدی پرسیار:2284

پرسیار:

پرسیار: ئایا ڕشانەوە پیسە؟ ئەگەر بەر جل و بەرگ بکەوێت واجبە بشۆردرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ڕشانەوە دوو حالەتە:

یەکەم: ڕشانەوە گۆڕدراوە لە حالەتی خواردن، لە تام و بۆن و ڕەنگ گۆڕدراوە، ئەمەیان پیسە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە و وتەی ابن تیمیە و ابن قیم و چەندین زانای ترە، بەڵگە:

١- قیاس دەکەن لەسەر پیاسی، چونکە خواردن لەناو گەدە گۆڕدراوە لە تام و بۆن و ڕەنگ، بۆنی بۆگەن بووە، هەردووکیان خواردن و خواردنەوەن لە بۆشایی دەردەچن.

٢- پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ڕشایتەوە و دەست نوێژی گرتووە، یان لەسەر وتەیەکی تر ڕشایتەوە و دەستی شۆردووە.

دووەم: ئەوەی لە گەدەوە دەردەچێت نەگۆڕدراوە، ئەمەشیان پیسە لەسەر زۆربەی زانایان، بەڵام مالکی یەکان بۆ ئەوە چوون پاکە، کە ئەمە وتەیەکی بەهێزە، واللە أعلم.

ئەگەر ڕشانەوەی یەکەم بێت واجبە بشۆردرێت، ئەگەر هی دووەم بێت مەجالی تێدایە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام