پرسیار: ئایا قەبری هیچ پێغەمبەرێک شوێنی دیارە وەک ئادەم علیە السلام لەزۆر وێنە دا بڵاودەکەنەوە؟
وەڵام: هیچ شتێک نەهاتووە لە قورئان و سونەت سەبارەت بە شاراوەی گۆڕی پێغەمبەران، گۆڕی پێغەمبەران نازانرێت بە شێوەی بڕاوە جگە لە گۆڕی محمد نەبێت صلی اللە علیە وسلم، هەروەها گۆڕی ئیبراهیم علیە السلام، زۆر کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن فلانە گۆڕ گۆڕی فلانە پێغەمبەرە ئەمە تەنها قسەیە و هیچ بەڵگەیەکی ڕاستی بەدەستەوە نیە.
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گۆڕی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و هەردوو هاوەڵەکەی هەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر شوێنی گۆڕەکەیان، سەبارەت بەگۆڕی خەلیل علیە السلام زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەو شوێنە زانراوە ئەوە، کۆمەڵێکی تر ئینکاری دەکەن، لە ئیمام مالک نەقل کراوە ئینکاری دەکات دەڵێت: لە دونیا گۆڕ هیچ پێغەمبەرێک نیە زانراو بێت جگە لە پێغەمبەری ئێمە صلی اللە علیە وسلم، بەڵام زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون گۆڕی ئیبراهیم لە فەلەستینە.
بەڵام زانینی گۆڕی پێغەمبەران بە دیار کراوی سوودی شەرعی تێیدا نیە، لەو شتانە نیە کە دین بێت، ئەگەر دین بوایا پارێزراو دەبوو هەروەک شتە پارێزراوەکانی تری دین، زۆربەی ئەوانەی پرسیاری گۆڕی پێغەمبەران دەکەن مەبەستی نوێژ کردن و دوعا کردنیان هەیە لەلای گۆڕ، ئەمەش شتێکی داهێنراوە لە دین دا و نەهی لێی کراوە). مجموع الفتاوی (٢٧/٤٤٤).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گۆڕی هیچ شوێنی دیار نیە جگە لە پێغەمبەری ئێمە صلی اللە علیە وسلم، هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات گۆڕی پێغەمبەرێک لە عومانە یان هەر شوێنێکی تر ئەوە درۆ دەکات و ڕاست نیە، ئیلا گۆڕی پێغەمبەری ئێمە لە مەدینە و ئیبراهیم لە خلیل لە فەلەستین). نور علی الدرب.