سەردێری پرسیار: پیاویك مردووە میرات ئەمانەی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە: دایک و باوک، خوشک و برایی ڕاستەقینە، خوشک و برایی زڕ و دایکی زڕ، میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

بەرواری دانان: 2020-12-24 کۆدی پرسیار: 2289

پرسیار:

پرسیار:پیاویك مردووە میرات ئەمانەی بەدوای خۆی بەجێ هێشتووە: دایک و باوک، خوشک و برایی ڕاستەقینە، خوشک و برایی زڕ و دایکی زڕ، میرات چۆن دابەش دەکرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: دایک: لە شەش بەشی میرات یەک بەش دەبات، چونکە مردووەکە خوشک و برایی هەیە، ئەگەر خوشک و برایی نەبوایا لە سێ بەشی میرات یەک بەشی دەبرد.

باوک: ئەو میراتەی ماوەتەوە هەموو بۆ باوکە، باوک لەپێشترە لە خوشک و برایی مردووەکە.

خوشک و براکان هەموویان بێ بەش دەبن لە میرات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام