پرسیار // ئایا دروستە کەسی مردوو ئەلقەی لە دەست نەکرێتەوە لەسەر وەسیەتی مردوو ؟
وەلام // زانایان دەلێن هەر وەسیەتێک پێچەوانەی شەرع بێت جی بەجێ ناکرێت ، ئەگەر کەسە وەسیەتی کردبێت بۆ حەلقە لە دەست نەکردنەوە دەلێین :
یەکەم : ئەگەر ئەلقەکە زێڕبێت ئەوە دەبێت لە دەستی بکرێتەوە وە وەسیەتەکەی پێچەوانەی شەرعە ، چونکە :
(ٲ) هێشتنەوەی حەلقە لە دەستی مردوو مال پوچکردن و بەفیڕۆدانە .
(ب) ئەم مالە میراتی میراتگرانە ، کەواتە خاوەنی هەیە .
(ج) ڕێگەدراوە بۆ وەسیەت لەبەر ئەوە تا بتوانی لەسەر مەرگ وەسیەت بکەی بۆ ئەوەی هەندێک مال ببەخشیت و چاکەت زیاد ببت ، نەک هەندێک مال پووچ بکەیت و کەس سوودی لێ نەبینێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەسیەت ئەگەر پێچەوانەی شەرع بێت دانامەزرێت ، وە نابێت جێ بەجێی بکەی ، ئەوەی جێ بەجێ دەکرێت ئەوەیە کە لەگەل شەریعەت یەک دەگرێتەوە ، ئەگەر مرۆڤ زیاتر لە سێیەکی مالی خۆی ببەخشێت لەسەرە مەرگ جێ بەجێ ناکرێت ئیلا ئەگەر میراتگران ڕازی ببن ، ئەگەر وەسیەت بکات بە مالەکەی بۆ کڕینی عەرەق یان ئالەتی مۆسیقا ژەنین ئەوە جێ بەجێ ناکرێت ، بەم شێوەیە دەبێت ئیلا وەسیەت یەک بگرێتەوە لەگەل شەرع ، ......))
دووەم : ئەگەر بیروباوەڕی خراپی هەبێت لە وەسیەت کردن بەو ئەلقەیەی کە لە دەستی دایە ، دەبێت لە دەستی بکرێتەوە ، وەک ئەوەی کە باوەڕی وابێت ئەم ئەلقەیە مبارەکە یان هۆکارە بۆ ڕزگار بوون لە سزا .
سێیەم : ئەگەر ئەلقەکە زێر نەبێت و شتێکی گرانبەها نەبێت باشتر وایە لە دەستی بکرێتەوە بۆ ئەوەی سووی لێ وەربگرن میراتگرەکانی ئەگەر نرخیشی کەم بێت ، چونکە ئەسل وایە مردوو هیچ لەگەل خۆی نابات ئیلا کفن نەبێت ، وە تا دەرگا نەبێتەوە بۆ وەسیەتی تری هاوشێوەی ئەمانە .
چوارەم : ئەگەر ئەلقە زێر بێت یان بێجگە لە زێر بەلام بە لە دەست کردنەوەی پەنجەی خوێنی لێ دەردەچێت یان پەنجەی بریندار دەبێت و دەشێوێت لەم کاتە دروستە وازی لێ بهێنیت ئەگەر زێڕیش بێت ، بەلام دەرهێنانی ئەلقەی پەنجە تا ڕادەیەک ئاسانە بۆ لێکردنەوەی .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە دەرهێنانی ددانی زێڕی مردوو دەفەرمووێت : (( یەکەم : دەبێت ئێمە ئەوە بزانین کە ددانی زێڕ نابێت دابنرێت ئیلا ئەگەر پێویست بکات ، نابێت کەس بۆ جوانی دایبنێت ئیلا ئەگەر ئافرەتان عادەتیان وابێت خۆیان پێ بڕازێننەوە بە ددانی زێر ئەو کاتە دروستە ، بۆ پیاو بە هیچ شێوەیەک دروستە نییە ئیلا ئەگەر پێویست بکات .
دووەم : ئەگەر کەسێک بمرێت ددانی زێری لەدەمی دابێت ئەگەر بتوانرێت ددانی دەربهێنرێت بێ ئەوەی دەمی بشێوێنرێت و ددانی تری لەگەل دەربهێنرێت ، ئەمەیان دروستە چونکە مالێکه گواسترایەوە بۆ میراتگران ، ئەگەر نەتوانرا دەربهێنرێت ئیلا بە شێوانی دەمی یان دەرهاتنی ددانی تری لەگەل ئەو ددانە زێڕە ئەو کاتە وازی لێ دەهێنرێت و لەگەل مردوو دەنێژرێت ......)) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۱۹
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ