پرسیار: ئایا ڕەنگی شین خۆشەیسترین ڕەنگ بوو لای پێغەمبەر صل اللە علیە وسلم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەصل وایە جل و بەرگ ڕێگەپێدراوە جا ھەر ڕەنگێک بێت، وە ڕەنگی سپی سونەتە، بەڵگە:
عن ابن عباس رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (الْبَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمْ الْبَيَاضَ، فَإِنَّهَا مِنْ خَيْرِ ثِيَابِكُمْ ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ) رواه أبو داود (3380) والترمذي (915).
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن: (جێگیر بووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە پێش خستن و باشتری ڕەنگی سپی بەسەر ڕەنگەکانی تر ، بەڵام سەبارەت بە ڕەنگەکانی تر بۆ باشتری ھیچ بەڵگە نەھاتوون، ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت بۆ موسـڵمان ئەوەیە کە ئاسانە و بۆی گونجاوە، نەک تەکلیف لەخۆی بکات، ئەمە سونەتی پێغەمبەر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت، لەگەڵ ئەمەش جل و بەرگی ناوبانگی لەبەر نەکردووە، یان جل بەرگێکی لەبەر نەکردووە خۆ چوواندن بێت بە ئافرەتان یان کافرەکان، یان سەرپێچی بەڵگەی شەرعی) اللجنة الدائمة(24/18).
کەواتە جل و بەرگی شین یان سەوز ڕێگەپێدراوە، وە ھیچ فەرموودەی تایبەت نەھاتوون بۆ سونەتی وەک ڕەنگی سپی، بەڵام ئەگەر ئەم ڕەنگە شیعار بێت بۆ ئەھلی بیدەع وەک سۆفییەکان، ئەوا باشتر وایە خۆت نەچووێنی بەوان.