سەردێری پرسیار:ئایا حیجاب یان عەبا لە تەمەنی چەند ساڵی لەسەر کچ واجب دەبێت؟

بەرواری دانان :2020-12-24 کۆدی پرسیار:2291

پرسیار:

پرسیار: ئایا حیجاب یان عەبا لە تەمەنی چەند ساڵی لەسەر کچ واجب دەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن مناڵ تەکلیفی لەسەر نیە هەتا بالغ دەبێت، کەواتە پێش بالغ بوون حیجاب لەسەر کچ واجب نیە، بەڵام دەبێت وەلی کچ کچ ڕابهێنێت بۆ حیجاب بەتایبەتی کاتی نزیکی بالغ بوون، نیشانەکانی بالغ بوونی ئافرەت ئەمانەن:

١- تووشی ئیحتلام بوون.

٢- هاتنی مووی خوارەوە.

٣- گەیشتن بە تەمەنی پازدە ساڵ، بەڵام کچ بۆ کچ جیاوازی و شوێن بۆ شوێن دەگۆڕدرێت، هەیە زووتر بالغ دەبێت و هەیە تاخیر دەبێت.

٤- تووشی حەیز بوون.

ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو ئەھلی عیلم یەک دەنگن ئافرەتی ئازادی بالغ بوو سەری دادەپۆشێت ئەگەر نوێژی کرد، لەسەر ئەمە ئەگەر نوێژی کرد و ھەموو سەری بەدیار بوو ئەوە نوێژی بەتالە، لەسەریەتی نوێژ دووبارە بکاتەوە). الأوسط (٥/٦٩).

ابن القطان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن ئافرەتی ئازادی بالغ بوو لەسەریەتی سەری داپۆشێت ئەگەر نوێژی کرد). الإقناع في مسائل الإجماع (١/١٢١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام