پرسیار: کاتێک خەتمی قورئان بۆ کەسێک ئەنجام دەدەیت پێویستە پێی بڵێی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن قورئان خوێندنەوە ئەم سێ حالەتانەن:
یەکەم: زیندوو قورئان دەخوێنێتەوە بە پارە بۆ مردوو یان زیندوویەک، دەلێن ئەمە ناگات بە مردوو، چونکە دەبێت کردەوەکە باش بێت مەبەستی تەنها ڕەزامەندی خوا بێت هەتا مردوو یان زیندوو سوودی لێ ببینێت، کردەوەیەک باش نەبێت نە زیندوو سوودی لێ وەردەگرێ نە مردوو.
دووەم: ئەگەر قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوە بێت لە خوا نزیک ببێت، وە ئەو کەسەی کە مردووە ئەگەر دایک و باوک بێت یان هەر کەسێکی تر بێت هۆکاری فێر بوون یان خوێندنەوەی قورئان خوێندنەوەی تۆ بن (واتە زیندوو یان مردوو پێش مردن کەسەکەی فێرە قورئان کردووە یان هاندەر بووە یان خزمەتی کردووە)، ئەوە خێری قورئان خوێندنەوەی بۆی دەڕوات پێویست ناکات ناویان بهێنیت و بکەیتە هەدیە.
سێیەم: ئەگەر قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی لە خوا نزیک بێت، وە ئەو کەسەی کە مردووە یان زیندووە قورئانی بۆی دەکاتە هەدیە ئەو کەسە نەبۆتە هۆکاری فیر بوون یان خوێندنەوەی کەسە زیندووەکە، ئەم هەدیە کردنە دوو وتەی لەسەرە:
١- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەدیە کردنی قورئان دروستە.
٢- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەدیە کردنی قورئان نییە.
وتەی ڕاست نابێت قورئان هەدیە بکەیت بۆ زیندوو یان مردوو، ئەگەر خێر بوایا هاوەلان دەیان کرد، وه ئەوانەی دەلێن دروستە قورئان هەدیە بکەیت دەلێن هەدیە کردن سونەت نیە کە خەلکانێک بە سونەت تێ گەیشتوون.