سەردێری پرسیار:ئەگەر ژن لە دامێنەوە سونەری بۆ بكرێت ئایا غوسلی لە سەر دەكەوێ یان نە؟

بەرواری دانان :2020-12-27 کۆدی پرسیار:2293

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر ژن لە دامێنەوە سونەری بۆ بكرێت ئایا غوسلی لە سەر دەكەوێ یان نە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن هەر شتێک داخلی فەرجی ئافرەت بێت جگە لە زەکەر ئەوە دەست نوێژی ئافرەت دەشکێت (چونکە بە داخل بوونی زەکەر غوسل واجب دەبێت)، چونکە کاتی هاتنە دەرەوە هەندێک تەڕاتی لەگەڵی دێتە دەرەوە، هەر شتێکیش لە پێش و پاشەوە دەربچێت دەست نوێژ دەشکێت.

ئافرەت غوسلی لەسەر نیە، چونکە غوسل ئەو کاتە واجب دەبێت ئەگەر جووت بوون ئەنجام بدات، یان تووشی ئیحتلام بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام