پرسیار: عەبای دوو پارچە هەیە انواع ڕەنگ بەڵام ڕەنگەکانی تۆخن ئایە جائیزە لەبەری کەین؟
وەڵام: زانایان دەلێن واجبە ئافرەت لاشەی خۆی داپۆشێت لە پیاوی بێگانە، وە حیجابی ئافرەت چەند مەرجی ھەیە:
١- دەبێت حیجاب ھەموو لاشەی ئافرەت داپۆشێت.
٢- دەبێت ئەستوور بێت و نابێت تەنک بێت ژێرەوەی دیار بێت.
٣- دەبێت بەفراوان بێت نابێت تەسک بێت.
٤- نابێت گولاوی لێ دابێت بۆنی ھەبێت.
٥- نابێت جل و بەرگی وەک ھی پیاوان بێت.
٦- نابێت جل و بەرگی وەک ھی کافرەکان بێت.
٧- نابێت وێنەی ڕوح لەبەری لەسەر بێت وە خاچ و ھەر ھێمایەکی تر بیروباوەڕێکی پووچ.
٨- نابێت جل و بەرگێک بێت شاز بێت و پێی بەناو بانگ بێت، واتە نابێت جل و بەرگی ناوبانگی بێت.
٩- نابێت جل و بەرگێک بێت سەرنجی پیاوی ڕابکێشێت.