سەردێری پرسیار:پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی لە لۆمەی لۆمەکاران دەترسن؟

بەرواری دانان :2021-01-06 کۆدی پرسیار:2299

پرسیار:

وەڵام: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی لە لۆمەی لۆمەکاران دەترسن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا مەدحی ئەوانەی کردووە کە لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسن، نەترسان لە لۆمەی لۆمەکاران لە ئیمانە، بۆیە موسڵمان دەبێت پشت بەخوا ببەستێت و لەخوای گەورە بترسێت.

عن عائشة رضي الله عنها: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (من التمس رضى الله بسخط الناس رضي الله عنه وأرضى عنه الناس، ومن التمس رضى الناس بسخط الله سخط الله عليه وأسخط عليه الناس). أخرجه أبو نعيم في " الحلية " (١٠٦/٥) و (٤١/١٠)، والبيهقي في "شعب الإيمان" (٢٢١/١ رقم ٢٠٧).

واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (ھەر کەسێک بەدوای ئەوەدا بگەڕێت خوا لەخۆی ڕازی بکات و لە بەرامبەر ئەوەشدا خەڵکی لێی ناڕازی بن ئەوا خوا و خەڵکیش لێی ڕازی دەبن" واتە: خەڵکی موسلمان لێی ڕازی دەبن، وە ھەر کەسێک بەدوای ئەوەدا بگەڕێت کە خەڵکی ڕازی بکات، لەبەرامبەر ئەوەشدا خوا لێی ناڕازی بێت، ئەوەی خوا لێی تووڕە دەبێت و خەڵکیش لێی تۆڕە دەکات).

- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە واجبە بەدوای ئەوەدا بگەڕێيت خوا لەخۆت ڕازی بکەیت، ئەگەر چی لە بەرامبەر ئەوەشدا خەڵکی لێت ناڕازی بن، چونکە خوای گەورەیە سوود و زیان دەگەیەنێت.

- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروست نیيە بەدوای ئەوەدا بگەڕێیت خەڵکی ڕازی بکەیت، لەبەرامبەر ئەوەشدا خوا لێت ناڕازی بێت. - ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ جێگیر کردنی سیفەتی ڕازی بوون و تووڕە بوون.

- ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دەبێت مرۆڤ ترسی خوا به پێش ترسی دروستکراوەکانی تر بخات، هەروەها ڕازی بوونی خواش بە پێش ڕازی بوونی خەڵک بخات.

عن أبي سعيد رضي الله عنه مرفوعا: (إن من ضعف اليقين أن ترضى الناس بسخط الله، وأن تحمدهم على رزق الله، وأن تذمهم على مالم يؤتك الله، إن رزق الله لا يجره حرص حريص، ولا يرده كراهية كاره). أخرجه ابن حبان (٥١٠/١ رقم ٢٧٦)، والترمذي (٢٤١٤)، والقضاعي في " مسند الشهاب " (٣٠٠/١ رقم ٤٩٩).

واتە: لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لە نیشانەی لاوازی یەقینە خەڵکی ڕازی بکەیت بەناڕازی بوونی خوا، سوپاسی و ستایشی خەڵک بکەیت لەسەر ئەوەی کە خوا ڕزقی پێت بەخشیوە، زەم و لۆمەی خەڵک بکەیت لەسەر ئەوەی کە خوا ڕزقێک یان شتێکی نەبەخشیوە پێت، بە تەئکید ڕزقی خوا سووربوونی کەسانی ھەوڵدەر و بە تەماع بۆتی ڕاناکێشێت، وە کەسانێکیش پێیان ناخۆش بێ کە ئەو ڕزقەت بۆ بێ ناتوانن بیگێڕنەوە).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام