سەردێری پرسیار:ئایا موسڵمان میرات لە کافر وەردەگرێت؟

بەرواری دانان :2021-01-09 کۆدی پرسیار:2303

پرسیار:

پرسیار: ئایا موسڵمان میرات لە کافر وەردەگرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت میرات وەرگرتنی موسڵمان لە کافر، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دروست نیە موسڵمان میرات لە کافر، بەڵگە:

-عَنْ أُسَامَةَ بْنِ زَيْدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (لَا يَرِثُ الْمُسْلِمُ الْكَافِرَ وَلَا الْكَافِرُ الْمُسْلِمَ). رواە البخاري (6764)، ومسلم (1614).

واتە: لە ئوسامەی کوڕی زەید دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (موسڵمان میرات لە کافر وەرناگرێت و کافریش میرات لە موسڵمان وەرناگرێت).

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە موسڵمان میرات لە کافر وەربگرێت ئەگەر حەربی نەبێت، کە ئەمە وتەی معاذ بن جبل و معاوية بن أبي سفيان و محمد بن الحنفية و محمد بن علي بن الحسين و سعيد بن المسيب و مسروق بن الأجدع وعبدالله بن مغفل و يحيى بن يعمر و إسحاق بن راهویة و ابن تیمیەیە، بەڵگە:

-ئێمە میرات لە کافر وەردەگرین بەڵام ئەوان لە ئێمە وەرناگرن، هەروەک چۆن دروستە ئێمە ئافرەتانی ئەوان مارە بکەین بەڵام دروست نیە ئەوان ئافرەتانی ئێمە مارە بکەن، ئەو فەرموودەی هاتووە نابێت موسڵمان میرات لە کافر وەربگرێت باسی کافری حەربی یە.

وتەی دووەم وتەیەکی بەهێزە، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام