پرسیار: ئایا ئافرەتێک سونەر بکات لە ڕێگای فرجەوە، یان دکتۆرەی ژن بێت دەستی داخلی فەرج بکات ئایا غوسل واجب دەبێت واتە جەنابەت دەکەوێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەر شتێک داخلی فەرجی ئافرەت بێت جگە لە زەکەر (چونکە زەکەر غوسل واخب دەکات) ئەوە دەست نوێژی ئافرەت دەشکێت، چونکە کاتی هاتنە دەرەوە هەندێک تەڕاتی لەگەڵی دێتە دەرەوە، هەر شتێکیش لە پێش و پاشەوە دەربچێت دەست نوێژ دەشکێت.
ئافرەت غوسلی لەسەر نیە، چونکە غوسل ئەو کاتە واجب دەبێت ئەگەر جووت بوون ئەنجام بدات، یان تووشی ئیحتلام بێت.