پرسیار: بۆخەتمی قورئانی پیرۆز من لاپەڕەکەم لێ تێکچووبوو چەند لاپەڕەیەکم خوێند لەوەی کە پێشتر خوێند بووم، ئێستا ئەو شوێنەم دۆزیوەتەوە کە پێشتر وەستابووم لێی، نازانم لەوشوێنەوە دەست پێبکەمەوە یان ئەوەی ئەمڕۆ؟
وەڵام: زانایان دەلێن هەر کەسێک خەتمی قورئان بکات باشتر وایە بە تەسەسول بخوێنێتەوە ، ئەگەر بە تەسەسولیش نەخوێنێتەوە و خەتم بکات دروستە.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی هەلبژێردراو بێت باشتر وایە بە تەرتیب قورئان بخوێندرێتەوە، سورەت فاتحة بخوێنێ پاشان البقرة پاشان ال عمران پاشان النساء هەتا خەتم تەواو دەکات (قل ٲعوذ برب الناس) جا قورئان بخوێنێتەوە لەناو نوێژ یان دەرەوەی نوێژ.
ئەگەر پێچەوانەی تەرتیب بکات بۆ خوێندنەوە سورەتێک بخوێنێتەوە پاشان سورەتێکی پێش تر ، ئەمەیان دروستە بەلام واز لێ هێنانی باشترە، ئەگەر کەسێک لە کۆتایی قورئان دەست پێ بکات لەسەر ئەم پێچەوانە خوێندنەوەیە بەردەوام بێت هەتا دێتە سەرەتا و خەتم دەکات هەموویان یەک دەنگن کە نابێت). التبیان.
سەبارەت بە لێ تێکچوونی خەتمەکەت و پاشان دۆزینەوەی دوو ئەگەری هەیە:
-یان هەندێک دێیتە پێشەوە بۆ دڵنیایی، ئەمەیان دروستە.
-یان هەندێک لەپاشتر دەخوێنیتەوە، لەم حالەتە ئەوەی پاشتر کە خوێندۆتەوە پێویست ناکات دووجار بخوێنیتەوە.
کەواتە لەو شوێنە خەتمی قورئانەکەت تەواو بکە کە دۆزیتەوە.