پرسیار: ئایا حەدی بێوەژن و بێوە پیاو ڕەجەم کردنە گەر زینا بکات؟
وەڵام: المحصن: ئەوەیە عەقدی زەواج بکرێت بە عەقدێکی دروست و هەردووکیان عاقل و بالغ بووبن.
مەرجەکانی (الإحصان) بە کورتی:
-هەردووکیان بالغ بووبن.
-هەردووکیان ئازاد بن بەندە نەبن.
-جووت بوون کرابێت بە عەقدێکی دروست.
مەرج نیە بۆ ڕەجمی ژن و پیاو لەلای یەکتر بن، یان لێک جیانەبووبنەوە، هەر کاتێک زەواج کرا ئافرەت تەلاق درا یان پیاوەکەی مرد دوای چوونە لای ئەوە بە (محصن) حساب دەکرێت.