سەردێری پرسیار:ئایا چی بلێم کاتێک پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کاری مردوو دەکەم ؟

بەرواری دانان :2018-10-04 کۆدی پرسیار:231

پرسیار:

پرسیار // ئایا چی بلێم کاتێک پرسە و سەرەخۆشی لە کەس و کاری مردوو دەکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن پرسە و سەرە خۆشی کردن ھیچ وتەیەکی تایبەت نەھاتووە کە فەرموودە ھاتبێت ئاماژەی بۆی کردبێت و دیاری کردبێت کە بیلێی ، بەلام باشتر وایە ئەو وتەیە بلێی کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت گوتوویەتی .

ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بۆ تەعزییە ھیچ شتێکی دیاری کراو نییە . )) " الأم " (1/317) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەمان زانیووە بۆ تەعزییە شتێکی دیاری کراو ھەبێت . )) " المغني " (2/212) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ وشەیەکی تایبەتی نییە بۆ تەعزییە ، بەلکو موسلمان پرسە و سەرەخۆشی لە برای خۆی دەکات بە ھەر وشەیەک بۆی کرا و گونجاو بێت ، وەک ئەوە دەلێیت : (( أحسن الله عزاءك وجبر مصيبتك وغفر لميتك )) ئەگەر مردووەکە موسلمان بوو )) "مجموع الفتاوى " (13/380) .

محمد ناصر الدين الالباني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەرەخۆشیان دەکەیت بەوەی کە تۆ گومان دەبەیت دڵیان دەدەیتەوە و خەمیان سووک دەکەیت یان لادەدەیت و وایان لی دەکەیت کە ڕازی بن بە قەدەری خوا و ئارام بگرن ، ...... )) " أحكام الجنائز " (1/163) .

زانایان دەلێن باشتر وایە ئەوە بلێیت کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەرەخۆشی لە یەکێک لە کچەکانی خۆی کردووە بە وتەی : (( إِنَّ لِلَّهِ مَا أَخَذَ ، وَلَهُ مَا أَعْطَى ، وَكُلٌّ عِنْدَهُ بِأَجَلٍ مُسَمًّى ، فَلْتَصْبِرْ وَلْتَحْتَسِبْ) رواه البخاري (1284) ، ومسلم (923) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشترین سەرەخۆشی ئەوەیە کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە یەکێک لە کچەکانی کرد : " إن لله ما أخذ ، وله ما أبقى ، وكل شيء عنده بأجل مسمى ، فاصبر واحتسب " ئەمە باشترین شتە .

خاوەنی تەعزییە دەلێت : " شكر الله لك ، وأعاننا الله على التحمل والصبر " )) مجموع فتاوى ابن عثيمين (17/359) .

زانایان دەلێن ھیچ وتەیەکی تایبەت نەھاتووە کە خاوەنی تەعزییە وەلامی خەلک بداتەوە بۆ کاتی پرسە و سەرەخۆشی ، بە ھەر وشەیەک وەلام بدەیتەوە دروستە ، وەک : "جزاك الله خيراً " یان " استجاب الله دعاءك " یان "استجاب الله دعاك ورحمنا وإياك " یان ھەر وتەیەکی تر .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام