پرسیار: حوکمی حەفتیانەی بوک و زاوا چیە کە خەڵکانێک هەدیەی بۆ دەبەن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەدیە بە هەر کەسێک بدەیت دروستە جا کەسەکە بوک بێت یان زاوا یان هەر کەسێکی تر بێت.
هەر عورف و عادەتێک پێچەوانەی شەرع نەبێت هیچی تێدانیە، بەڵام عورفێک ببێتە بارگرانی بەسەر خەڵک، یان خەڵکانێک ناچار بکرێن و ببێتە بارگرانی بەسەریان ئەمە نەکرێت باشترە.
سەبارەت بە حەفتیانەی بوک و زاوا ئەگەر ئەم عورفە هەلبگیرێت باشترە، چونکە زۆربەی ئافرەتان لە شەرمان دەبەن، ئەوەی سەیر بێت زۆر ئافرەت هەیە زۆر پێی ناخۆشە بەڵام هەر دەیبات.
موسڵمان خزمەتی هەژارەکان بکات یان ماڵ و مناڵ خۆی بکات کە واجبە لەسەری باشترە لەوەی بدات بە بوک و زاوایەک کە پێویستیان پێ نیە.