سەردێری پرسیار:خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) [التکویر: ١]، جمع چیە لەنێوان ئەم ئایەتانە و ئەو فەرموودەی دەڵێت خۆر لە ڕۆژی قیامەت بە قەد یەک میل لە مرۆڤ نزیک دەبێتەوە؟

بەرواری دانان :2021-01-18 کۆدی پرسیار:2313

پرسیار:

پرسیار: خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) [التکویر: ١]، جمع چیە لەنێوان ئەم ئایەتانە و ئەو فەرموودەی دەڵێت خۆر لە ڕۆژی قیامەت بە قەد یەک میل لە مرۆڤ نزیک دەبێتەوە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ) [التکویر: ١].

واتە: کاتێک خۆر دەپێچرێتەوە و ڕووناکی نامێنێت.

لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (خۆر و مانگ دەپێچرێنەوە لە ڕۆژی قیامەت).

ڕیوایەت هاتووە: (خۆر و مانگ دوو ڕووناکین لەناو ئاگر دەبن لە ڕۆژی قیامەتدا). أخرجە البزار فیما ذکرە ابن کثیر في تفسیرە (٨/٣٥٢).

هەروەها فەرموودەی عمرو بن الأسود هاتووە دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (خۆر لە دروستکراوەکان نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بەقەد میلێک). رواە مسلم (٢٨٦٤).

زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن: ڕۆژی قیامەت یەک ڕۆژە درێژییەکەی بە قەد پەنجا هەزار ساڵە، ئەو ڕۆژە چەند مەوقف و حالەت و کاتێکن، لە حالەتێک ڕۆژ لێیان نزیک دەبێتەوە بەقەد میلێک، حالەتێکی تر خۆر و مانگ دەپێچرێنەوە بۆ ناو ئاگر، کەواتە هیچ دژاو دژی نیە لەنێوانیان، واللە أعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام