سەردێری پرسیار:لە قورئانی پیرۆزدا لە هەندێک شوێنی باسی کافری کردووە ڕوخساری ڕەش هەلدەگەڕێت و لە شوێنێکی تر زەرد، ئایا ڕەنگی ڕەش هەڵدەگەڕێت یان زەرد؟

بەرواری دانان :2021-01-23 کۆدی پرسیار:2317

پرسیار:

پرسیار: لە قورئانی پیرۆزدا لە هەندێک شوێنی باسی کافری کردووە ڕوخساری ڕەش هەلدەگەڕێت و لە شوێنێکی تر زەرد، ئایا ڕەنگی ڕەش هەڵدەگەڕێت یان زەرد؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسۡوَدَّتۡ وُجُوهُهُمۡ أَكَفَرۡتُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ﴾ [آل عمران:١٠٦}. هەروەها خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَنَحۡشُرُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ يَوۡمَئِذٖ زُرۡقٗا١٠٢﴾ [طه: 102].

زانایان سەبارەت بەم دوو ئایەتانە چەند وەڵامیان هەیە:

١- هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ڕۆژی قیامەت پەنجا هەزار ساڵە، وە چەند مەوقف و کات و حالەتێکن، لەوانەیە لە کاتێک ڕوخساریان ڕەش هەڵگەڕێت و لە کاتێکی تر زەرد.

٢- مەبەست لە ڕەش زەردە، چونکە زەرد چەند زۆر تووند بێت بەرەو ڕەش دەڕوات، ئەوکات زەرد و ڕەش یەک مانا هەلدەگرن.

٣- خەڵک لێک جیاوازن لە تاواندا، هەندیکیان ڕوخساریان ڕەش هەلدەگەڕێت بەهۆی تاوانێکەوە، هەندێکی تر ڕوخساریان زەرد دەبێت بەهۆی تاوانێکی ترەوە، هەیە تاوانی زۆر گەورەیە و تووندە ڕوخساری ڕەش هەلدەگەڕێت، وە هەشە تاوانی سووکترە ڕوخساری زەرد هەلدەگەڕێت.

٤- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ڕوخساریان واتە پێستاین ڕەش هەڵدەگەڕێت و چاویان زەرد دەبێت، ئەمەش گەورەترە بۆ ناشیرینی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام