سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم ئایەتە: ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ﴾، ئایا کافر تەوبەی قبول دەبێت؟

بەرواری دانان :2021-01-24 کۆدی پرسیار:2319

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەم ئایەتە: ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ﴾، ئایا کافر تەوبەی قبول دەبێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بَعۡدَ إِيمَٰنِهِمۡ ثُمَّ ٱزۡدَادُواْ كُفۡرٗا لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلضَّآلُّونَ﴾: واتە: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفرو بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.

زانایان سەبارەت بەم ئایەتە چوار وەڵامیان هەیە:

١- ئەوانەی کوفریان کردووە بە محمد (ﷺ) دوای ئیمان هێنان پێی پێش ناردنی، چونکە لە کتێبەکانیان باسی محمد (ﷺ) کراوە و پێش ئەوەی بنێردرێت ئیمانیان پێ هێناوە، پاشان کوفریان زیاد بوون بەهۆی تاوان کردن و سەرپێچی کردن، تەوبەیان قبول نابێت لە تەوبە کردن لە تاوان هەتا تەوبە لە کوفر دەکەن، واتە تەوبە قبول نابێت لە تاوان هەتا تەوبە لە شیرک دەکات.

٢- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون خوای گەورە تەوبەیان قبول ناکات کاتی سەرەمەرگ، چونکە ئەمانە تەوبەیان دواخست بۆ کاتی سەرەمەرگ، کە وتەیەکی بەهێزە.

٣- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون: ﴿لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ﴾، واتە: ئیمانی یەکەمیان لێ وەرناگیرێت، لەبەر ئەوە پوچ بۆتەوە لەبەر هەڵگەڕانەوە لە دین.

٤- هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون: ﴿لَّن تُقۡبَلَ تَوۡبَتُهُمۡ﴾، واتە: تەوفیقیان نەدرا بۆ تەوبەی ڕاستەقینە هەتا تەوبەیان قبول بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام