پرسیار: ئایا نیەت بە دڵە یان زمانە؟ من نیەتم بۆ نایەت مەگەر بە زەحمەت؟
وەڵام: زانایان دەلێن نییەت مەرج بۆ عیبادەت، وە عیبادەتیش دروست نییە ئیلا دەبێت نییەتی لەگەل بێت، نییەت مەرجە بۆ هەموو عیبادەتێک، بەلگە:
پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ). رواه البخاري (1) ومسلم (1907).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک بەسەر دڵی دابێت بە ڕۆژوو دەبێت بۆ سبەی ئەوە نییەتی هێناوە) الاختیارات لاپەڕە (١٩١).
نییەت جێگای دڵە، نییەت هێنان بە زمان شتێکی داهێنراوە و باشتر وایە نییەت بۆ هەموو عیبادەتەکان تەنها بە دڵ بێت نەک زمانیشی لەگەڵ بێت.
چارەسەر بۆ ڕزگار بوون لە وەسواس:
١- بزانە کە باشترینی خەلکی تووشی ئەم وەسواسە بووینە، گرینگ ئەوەیە بێ ئومێد نەبیت وەسواس ساردتت نەکاتەوە لە کردەوەی باش.
٢- هەروەها ئەمە نیشانەی تەواوی ئیمانە ئەگەر پێت ناخۆش بێت و هەولی لادانی بدەیت.
٣- هەروەها چەند تووشی خەم و خەفەت و ئازار دەبیت پاداشتت بۆ دەنووسرێ و تاوانت ڕەش دەکرێنەوە.
٤- زۆر دوعا بکە خوای گەورە ڕزگارت بکات و وە پەنا بگرە بەخوا، وە بلێ امنت باللە ورسولە، وە واز لە وەسواسەکە بهێنە، چونکە ئەگەر وازی لێ نەهێنیت ئەویش وازت لێ ناهێنێت.
٥- هەروەها بیر لەوە بکەوە کە خوای گەورە دەفەرمووێت: ((ٳن کید الشیطان كان ضعیفا) واتە: بەڕاستی فێلی شەیتان لاوازە، کەواتە پشت بە خوا ببەستە و فێلی شەیتان لاوازە و لاچوونی ئاسانە.