سەردێری پرسیار:حوکمی زیکری مطلق تایبەت کردن بە هەندێک کات و ژمارە دیارکردن بۆی؟

بەرواری دانان :2021-01-25 کۆدی پرسیار:2324

پرسیار:

پرسیار: زیکری مطلق چۆنە؟ بۆ نموونە دەتوانم پێش نوێژ و دوای نوێژ یان پێش نووستن و دوای نووستن ھەندێک زیکر بکەم بە دلی خۆم ژمارەشیان دیاری بکەم کاتیان بۆ دیاری بکەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن زیکر دوو جۆرە:

یەکەم: زیکر هەیە مقید کراوە بە هەندێک کات و شوێن، وە هەیە ژمارەیان دیار کراوە.

دووەم؛ زیکر هەیە مطلقە، دەتوانی لە هەموو کات و شوێن بکەیت جگە لە ئاودەست نەبێت.

زانایان دەڵێن بیدعە دوو جۆرە:

بیدعەی ٳضافي: ئەوەیە ئەو کردەوەی دەکات ئەسلی هەیە، واتە شەرع باسیکردووە، بەڵام لە ڕووی چۆنییەتی و ژمارە باس نەکراوە.

بیدعەی حەقیقی: ئەوەیە شتێک دەکات هیچ بەڵگەی شەرعی لەسەری نەهاتووە نە لە کتاب و سونەت و ئیجماعی زانایان، نموونە زیکرێک دەکات هیچ بەڵگەی شەرعی لەسەری بوونی ئەو زیکرە نەهاتووە.

زانایان دەڵێن هیچی تێدا نییە ڕۆژانە بە ژمارەیەکی دیارکراو زیکرێکی مطلق بخوێنی ئەگەر هیچ تایبەتمەندی پێی نەدەی، چونکە مرۆڤ بە ئارەزووی خۆیەتی چەند زیکر بکات، هەروەها شەرع ڕێگەی داوە و هانی ئیمانداری داوە زۆر زیکر بخوێنێ، کەسەکە ناڵێت هەر کەسێک دوای نوێژ ئەوەندە زیکرە بخوێنێ ئەوەندە پاداشتی تایبەتی هەیە، هەروەها ناڵێت تایبەت کردن باشترە، هەروەها خەڵک بانگ ناکات بۆ تایبەت کردنی زیکر لە دوای نوێژەکان یان لە فلانە کات، بەڵکو ئەمە دەکات وەک خشتەی ڕۆژانە بۆ عیبادەت کردن، یان لەوانەیە ئەو کاتە گونجاو بێت زۆر زیکر کردن، وتەی ڕاست ئەمە حەڕام نییە، واللە أعلم.

ئەوەی گرینگ بێت ئیماندار بیزانێت بیدعەی حەقیقی و ٳضافي دوو شتی لێک جیاوازن، نابێت وەک یەک حساب بکرێت، بیدعەی حەقیقی گومانی تێدانییە حەڕامە، وە بیدعەی ٳضافیش حەڕامە، گومانی تێدا نییە باشتر وایە ئیماندار عیبادەت بکات بەو شێوەیە کە شەرع باسیکردووە، مادەم شەرع بە ژمارە دیاری نەکردووە و کاتی بۆ دیاری نەکردووە تایبەتی مەکە و تایبەتمەندی پێی مەدە، چونکە ئەمە شتێکی خراپە و تاوانبار دەبێت، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانێت لە هەموو کات دا عیبادەت تایبەت کردن بیدعە نییە، کەسێک عادەتی وایە دوای هەموو نوێژێک زیکر دەخوێنێ جگە لە زیکری دوای نوێژ یان قورئان دەخوێنێ یان استغفار دەکات ناتوانی بڵێی بیدعەیە، چونکە:

- هیچ تایبەتمەندی بەو عیبادەت نەداوە.

- نەی گوتووە خوێندنەوەی یەک جوزئی قورئان دوای نوێژ ئەوەندە خێرو پاداشتەی هەیە.

- بانگەوازی خەڵک ناکات وەرن عیبادەت بەم شێوەیە بکەن باشترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام