سەردێری پرسیار:پرسیار: ئایا دەست نوێژ لە نامەحرەم دەشکێت؟

بەرواری دانان :2021-01-30 کۆدی پرسیار:2327

پرسیار:

پرسیار: ئایا دەست نوێژ لە نامەحرەم دەشکێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنیوان زانایان وتەی ڕاست دەست نوێژ لە ئافرەت ناشکێت جا چ بەشەهوەت بێ یان بێ شەهوەت، یان خێزانت بێت یان کەسێکی دوورت بێت، چونکە هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون دەست نوێژ لە ئافرەت بشکێت، بەڵکو بە پێچەوانەوە بەڵگە هاتوون دەست نوێژ لە ئافرەت ناشکێت، کە ئەمە وتەی عەلی و ابن عباس و عطاء و طاوس و ابو حنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیة و ابن باز و ابن عثیمینە، بەلگە:

١- ئەسل وایە دەست نوێژ لە ئافرەت ناشکێت ئیلا بەلگە لەسەری هاتبێت، هیچ بەلگە نەهاتوون کە دەست نوێژ لە ئافرەت دەشکێت.

٢- عن عائشة رضی لله عنها ٲن النبي صلی الله علیه وسلم قبل بعض نسائه، ثم خرج الی الصلاة ولم یتوضٲ، قال عروة: قلت لها: من هی ٳلا ٲنت؟ قال: فضحكت. ٲخرجه احمد، ابوداود (۱۷۹)، الترمذي ( ۱٨٦).

واتە: عائیشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت هەندێک لە خێزانەکانی خۆی ماچ دەکرد، پاشان دەچوو بۆ نوێژ دەست نوێژی نەدەگرت، عوروه دەلێت من پێم گۆت: ئەوە کێیە ئیلا تۆی؟ دەلێت: عائشە پێکەنی.

وتەی ڕاست ئەم فەرموودەیە ڕاستە لاواز نییە، کە ئەمە وتەی ابن عبدالبر و ابن کثیر و احمد شاكر و الالبانی و ابن بازه.

٣- چەند فەرموودەی تر هاتوون بخاری و مسلم کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لەناو نوێژدا بووە عائشە دەستی لێ داوە و نوێژی بەتال نەکردووە، وە بە پێچەوانەش ئەو دەستی لە عائشە داوە لەناو نوێژ، ئەگەر دەست نوێژ شکا بوایا نوێژی بەتال دەکرد.

٤- ئەگەر بلێی دەست نوێژ لەئافرەت دەشکێت دەبێتە بارگرانی، بەتایبەتی لە نێوان ژن و پیاو، ئەگەر دەست نوێژ لە ئافرەت شکا بوایا یەک فەرموودە دەهات باسی دەکرد.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو وتەی دەلێت دەست نوێژ لە ئافرەت دەشکێت بێ شەهوەت وتەیەکی شازە، هیچ ئەسلی نی یە لە کتاب و سونەت ، وە لە ئەثەریش لە هاوەلان، هەروەها یەک ناگرێتەوە لە گەل بنچینەکانی دین). مجموعە فتاوی (٢٠/٣٦٨).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام