پرسیار: ئەگەر نەتوانی مردووەکان لەبیر بکەی و هەر لەبیرت بن تاوان بار دەبی یان بۆیان بگری؟
پرسیار: زانایان دەلێن ئەوەی حەڕام بێت نیاحەیە، ئەویش دەنگ بەرز کردنە و گریانە بە دەنگی بەرز و ھاوار کردن و لەخۆدان و قژ دەرھێنان و وتنی قسەی ھەلەو ئارام نەگرتنە، ئەمە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان و هەموو زانایان یەک دەنگ حەڕامە.
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم گریا، کاتێک قەومەکە گریانی پێغەمبەریان بینی ئەوانیش گریان، فەرمووی: (خوای گەورە ئێوە سزا نادات بە فرمێسکی چاو و خەمبار بوونی دڵ، بەڵکو ئێوە سزا دەدات بەهۆی ئەمەوە، ئاماژەی بۆ زمانی کرد). رواه البخاري (١٣٠٤)، ومسلم (٩٢٤).
لەبیر نەکردنی مردوو یان خەمبار بوونێک لە توانای مرۆڤ نەبێت، وە گریانێکی ئاسایی بێ ئەوە دەنگ هەڵبێنی هیچی تێدانییە.